ئایا پێویستە لەژەمی پارشێواندا بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە؟

تەندروستی

21/04/2022‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەندێک کەس لەکاتی ژەمی پارشێواندا هەوڵدەدەن زۆرترین بڕی ئاو بخۆنەوە، ئەوەش بەو ئامانجەی خۆی لەتینوێتی‌و وشکبوونەوەی کاتی ڕۆژو گرتنەکەی بەدووربگرێت، بەڵام ئایا هەر بەڕاستی ئەو کارە سوودیان پێدەگەیەنێت؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەوە پێگەی وەزارەتی تەندروستیی سوڵتاننشینی عوممان لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەوکارە هیچ سوودێک بەکەسی ڕۆژوگر ناگەیەنێت‌و لەتینوێتیی‌و وشکبوونەوەی کاتی ڕۆژ نایپارێزێت.

لەبڵاوکراوەکەدا هاتووە، زۆر ئاوخواردنەوە لەکاتی پارشێواندا یان کاتی پێش بانگدان بەگشتیی، وادەکات گورچیلە زیاتر کاربکات بۆئەوەی لەو ئاوە زیادەیە ڕزگاریی بێت، بۆیە حەزی میزکردنی زیاتر دەبێت، دواجار ئەوەش سەردەکێشێت بۆئەوەی کەسەکە تینووی بێت.

هەربۆیە، ڕێنمایی دەدرێت بەوەی لەژەمی پارشێواندا ئەو سەوزەو میوانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بەئاو، وەک کاڵەک، سێو، ئاروێ، بیبەری شیرین (دەلووجە)، لەبەرئەوەی بەشێوەی لەسەرخۆ ئاو بۆناو جەستە دەردەدەن‌و وادەکەن کەسەکە هەست بەتینوێتیی نەکات.

دابەشکردنی کاتەکانی خواردنەوەی ئاو لەدوای بەربانگکردنەوە، ڕۆڵی دەبێت لەئاودانی جەستەو پاراستنی شلەکانی ناوی.

و: ئاکۆ ئاڵی