مۆبایلە نوێکەی شاومی پاترییەکی زەبەلاحی هەیە

هەمەڕەنگ

29/04/2022‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای شاومی مۆبایلی هۆشمەندی Redmi 10 Power نوێی دەرکرد کە بەوە جیادەکرێتەوە پاترییەکی زەبەلاحی هەیە و بەهۆی رووپۆشە جڵدییەکەیەوە وەک مۆبایلێکی کەشخە دەردەکەوێت.

کۆمپانیا چینییەکە روونیکردۆتەوە کە مۆبایلەکە شاشەیەکی IPS ی هەیە کە بەکوالێتی 720 پێکسڵ کاردەکات و تێکڕای چالاککردنی وێنە 60 هێرتز و راددەی پلەی درەوشانەوەی 400 نێتە. هەروەک هێزی پاترییەکەشی 6000 میلی ئەمپێرە کە بەگوڕی 18 وات بارگاوی دەبێتەوە.

هەرچی پڕۆسێسەرەکەیەتی ئەوە لە جۆری کوالکۆم Snapdragon 680 ی کۆری هەشتە، هەروەک بوونی رامێکی 8 گێگابایت و یادگەیەکی ناوخۆیی 128 گێگابایت، کە دەکرێت لەڕێگای microSD یەوە فراوان بکرێت.

باس لەوەشکراوە کە کامێرا سەرەکییەکەی دەکەوێتە تەنیشتی بەشی دواوەی مۆبایلەکەوە کە کوالێتییەکەی 50 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ سێنسەرێک بۆ خوێندنەوەی قوڵی وێنە بەکوالێتی 2 مێگاپێکسڵ، ئەوە جگە لە سێنسەرێکی خوێندنەوەی پەنجەمۆر. کامێرا سێڵفییەکەشی لەشێوەی دەرچەیەکی بچووک دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکەوە و بەکوالێتی 5 مێگاپێکسڵ کاردەکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە