شارپرێس:
دوو هاوڕێی سەردەمی منداڵی کە لەساڵی 1951وە یەکتریان نەبینیوەتەوە، هەرچەندە لەهەمان ناوچەی بەریتانیاشدا ژیاون، بەڵام لەدوای نزیکەی 70 ساڵ بەڕێکەوت لەخانەی چاودێریکردنی بەساڵاچوواندا یەکتر دەناسنەوە.
ئۆدری سیشتۆنو مارگرێت مۆر کە هەردووکیان تەمەنیان 86 ساڵە، لەکۆتایی چلەکانو پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لەقوتابخانەی بیڵت ڕۆدی کچان، کە دەکەوێتە ناوچەی ستافۆردشایەری بەریتانیا، باشترین هاوڕێی یەکتربوون.
ئەو دوو هاوڕێیە، دوای ئەوەی لەساڵی 1951 هاوسەرگیریی دەکەن بەتەواوەتیی لەیەکتر دادەبڕێنو ئاگایان لەیەکتر نامێنێت، بەڵام دوای حەوت دەیە بەڕێکەوت چاویان بەیەکتر دەکەوێتەوە، ئەویش کاتێک بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەیانەوە ئۆدری بەشێوەیەکی کاتی دەبرێتە خانەی چاودێریی بەساڵاچووان.
ۆدری لەوەسفی حاڵەتەکەدا وتویەتی:"هەرچەندە دەکەم بڕوا ناکەم"، باسی لەوەشکردووە کە هەرچاوی بەمارگرێت کەوتووە یەکسەر ناسیویەتییەوە، هەروەک وتویەتی:"زۆر خۆش بووە کە یەکتریان بینیوەتەوەو باسی یادگارییەکانی سەردەمی منداڵییو قوتابخانەیان کردووە".
و: ئاکۆ ئاڵی