دوێنی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا یادی 106 ساله‌ی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی شه‌ڕی (عیماره - كوت) به‌دیل گرتنی (جنرال تاوزندی) كرده‌وه ، به‌لام له‌و یاده ناوی شیخ محمود وهیزی كوردی نه‌هیناوه ، هه‌مو شانازیه‌كه‌ی كردۆته سوپای عوسمانی كه ئه‌و كاتی له ژێر ده‌سه‌لاتی (ئیتیحادوته‌ره‌قی ) بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی میژووش چه‌واشه نه‌كرێ ، ڕاستی ئه‌و شه‌ڕه به‌وجۆره‌ی خواره‌وه بوو :
1- داخیل بوونی جه‌نگی جیهانی به بێئاگای سولتان بوو به‌لكو به بریاڕی ئه‌نوه‌رپاشاو سه‌ركرده‌كانی ئیتیحادوته‌ره‌قی بوو لة 29/10/1914 ضوة ناو ئةو جةنطة (بڕوانه : موزه‌كه‌راتی عبدالحمیدو نامه‌كه‌ی بۆ ئه‌بوشامه ) .
2- له شه‌ڕه‌كانی ویلایه‌تی به‌سره تاویلایه‌تی به‌غداش سوپای عوسمانی هه‌ر ده‌شكا تا فتوایه‌ك له‌كوردستان درا بۆ جیهادو هێزیكی زۆری كورد به سه‌رۆكایه‌تی شیخ محمود چووه ئه‌و شه‌ڕه‌و له‌و لایه‌ش هه‌ریه‌كه له ( شیرازی و كازم يةزدى ) فتواى جيهاديان دا ,ئیتر شه‌ڕه‌كه به قازانجی عوسمانی وه‌رگه‌ڕا .
3- له‌و شه‌ڕه‌ی كوت وعیماره جه‌نه‌رال تاوزند گه‌مارۆ درا له رۆژی ( 13 تشرين دوه‌م تا 29 نيسان 1916) ، ئینجا خۆی وهێزه‌كه ته‌سلیم بوون و بوه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی عوسمانی له‌و جه‌نگه ئه‌گینا له‌هه‌مو به‌ره‌كانی تر هه‌ر شكستی بوو .
4- له‌و سه‌ركه‌وتنه به‌شدار بوان به‌و شێوه‌یه بوو : خليل باشا فه‌رمانده‌ی عوسمانی به یاوه‌ری جه‌نه‌ڕالی ئه‌لمانی (فول كولتز) سه‌رپه‌رشتی جه‌نگه‌كه‌یان ده‌كرد ، هێزی كورد به‌سه‌رۆكایه‌تی شیخ محمود هی شیعه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌رجه‌عه‌كانیان بوو بریتی بوو 20000 موجاهید، له‌وانه 3000 كوردبوون ، هۆسه‌كه‌ی عه‌ره‌ب (ثلثين الجنة لهادينا - وثلث للشيخ أحمد وأكراده) لێره‌وه دێت ، هێزی عوسمانی سێ یه‌كی ئه‌و هێزه بوون .
5- دوای ئه‌وه‌ی عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كان و ئه‌فسه‌ره‌كانی عه‌ره‌بی سه‌ر به ئیتوحادی ته‌ره‌قی خیانه‌تیان كرد‌و له‌ولاش شریف حسین له مه‌كه خیانه‌تی كرد‌و به‌گه‌ر سوپای به‌ریتانیا كه‌وت ئیتر هیزی كوردی گه‌ڕایه‌وه كوردستان ، ئیترسوپای عوسمانی خۆی ڕانه‌گرت ، له رؤژی 11/3/1917 به‌غداش كه‌وته ده‌ست به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕال مود و خه‌لكی به‌غدا به هوتاف پیشوازیان له‌و هێزه كرد .
6- له ئه‌نجامی شكسته‌كان نورالدین پاشا‌و خلیل پاشا گۆڕدران به سلیمان عسكری پاشا‌و دوای ئه‌ویش له ئه‌نجامی شكست خۆی كوشت .. هه‌ریه‌كه له لۆره‌نس و سه‌ركرده مه‌یدانیه‌كانی تری به‌ریتانیاش له بروسكه‌و نوسراوه‌كانیان باسیان له گرنگی هێزه‌كانی شیخ محمود و موجاهیده‌كان ده‌كرد .
7- له پاداشی ئه‌و كارانه‌ی شیخ محمود نوێنه‌ری سولتان على ئيحسان پاشا له ڕۆژی 30\تشرين یه‌كه‌می \1918 به‌بروسكه‌ی فه‌رمی میسۆپۆتامیا(نیوه‌ی عیراقی ئیستا)ی دایه شیخ محمود ... ئیتر زۆر نهێنی تر هه‌یه درێژه ده‌كێشی ئه‌گینا هه‌مومان باس ده‌كرد .
هه‌ر ویستمان ئه‌و ڕوون كردنه‌وه بده‌ین تا خوینه‌ر بزانێ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری شانازیه‌كانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بۆ باب وباپیرانی گێڕایته‌وه ڕاست نیه .. ئه‌وه ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێم یان زانكۆكانی كوردستان ئه‌وانه‌ی ڕاست بكردابوایه به‌لام ...!
مسعود عبدالخالق 30/4/2022ز