شارپرێس:
مەترسی قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە نەوتی ڕوسیاوە، نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 111 دۆلاری تێپەڕاند، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش گەیشتە 108 دۆلار.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پێشنیازێکی یەکێتی ئەوروپا کە داوایکردووە تا کۆتایی ئەمساڵ بە چەند قۆناغێک مامەڵەی کڕینی نەوتی ڕووسیا قدەغە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە کۆنگرێسی ئەمریکا دژی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پڕۆژەیاسایەکی دژی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس ئامادەکردووە و چاوەڕێی دەنگدانە لەبارەیەوە.