نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە بەرزیدا ماوەتەوە

ئابوری

08/05/2022‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٢ و دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی بۆرسەى بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار ویێنج  سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٩ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ١٣٣ دۆلار و دواتریش ئەو نرخە دابەزی و گەیشتەى ئەم ئاستەى ئێستا.

س.هـ