شارپرێس:
به‌سه‌ردانێكى پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌نراو، سه‌رۆكى سوریا گه‌یشته تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامى ئێران‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته كۆبۆوه.
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ئه‌مڕۆ یەکشەممە لەگەڵ شاندێکی باڵاى حكومیی وڵاته‌كه‌ى چووه تاران‌و ڕاسته‌وخۆ لەگەڵ ڕێبەری ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی‌و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار‌دا کۆبۆوه.
نورنیوز کە سەرچاوەیەکی نزیک لەئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانە بڵاویكردۆته‌وه، بەشار ئەسەد دوای کۆبوونەوەو گفتوگۆکان، تارانی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سوریا بەجێهێشتوەو ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك ماوه‌ته‌وه.
لاى خۆیشیه‌وه ئاژانسی فارس ئه‌وه‌ى باسكردووه، خامنەیی لەو دیدارەدا ڕەخنەی لەبەرپرسانی هەندێک لەوڵاتانی عەرەبی گرتوە کە" کۆڕ‌و دانیشتن‌و قاوەخواردنەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل هەیە"و بەئەسەدی وتوە، "ڕێز‌و متمانەی سوریا لەئێستادا زۆر زیاترە لەپێشتر".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەمدواییانەدا لەڕێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتن سەرۆکی ڕوسیا کە لایەنگری بەشار ئەسەدە قسەی کردوە.
ش.هـ