هالاند بەفەڕمی ڕووی لەم یانەیە کرد

وەرزش

09/05/2022‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیرلینگ هالاند بەفەڕمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی ئەنجامدا.


داڤید ئۆرنستین ڕۆژنامەنوسی وەرزشی لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردوەتەوە، یانەی مانچستەرسیتی هەموو شتێکی لەگەڵ هالاند بڕاندۆتەوەو ئەو هێرشبەرە لاوە دەچێتە یانه ئینگلیزییەکە.

ئۆرنستین ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی داهاتوو مانچستەرسیتی سەرجەم پاداشتە مەرجییەکان دەدات بەیانەی بروسیا دۆرتمۆند.

هالاندی تەمەن 21 ساڵ 88 یاریی لەگەڵ دۆرتمۆند ئەنجامداوە، 85 گۆڵیتۆمارکردووەو 23 گۆڵیشى دروستکردووە.