پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپ) لەبەردەم هەڕەشەی داخستندایە

مەلەفی تایبەت

09/05/2022‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شنۆ هیرانی

دەوڵەتی توركیا دوای ڕاگەیاندنی كۆتایهێنان بەهێرشەكانی بەناوی ئۆپراسیۆنی چنگەكانی توركیا بۆ سەر پەكەكە، هێرشەكانی پێچەوانە كردونەتەوە بۆ ناوخۆی توركیا. هاوكات لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەلەناوچەكانی میردین و هەكاری و چەند شوێنێكیتر بۆ سەر پەكەكە،هەڵمەتێكی دەستگیركردنی ئەندام و لاینگرانی هەدەپ( پارتی دیموكراتی گەلان) لەناو ناوەندی شارە گەورەكان و میترۆپۆلەكانی توركیا دەستپێكردووە. لەگەڵ ئەمەشدا دۆسەێكی یاسایی لەسەر پارتی ناو براو دەجووڵێنی كە تێدا مەبەستی سڕكردنی هەموو جوڵەێكی سیاسی و رێكخراوەی ئەم پارتەیە كە دەسەڵاتدارنی توركیا بە باڵی سیاسی پەكەكە ناوزەندی دەكەن. 

بەپێی چەند سەرچاوەێكی هەواڵی میدیا فەرمیەكانی توركیا، لە رۆژی 4 ئەم مانگە دادگای باڵای دەستوری دەوڵەتی توركیا، بەلێزیادكردنی هەندێك بەڵگەی تر دۆسی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپ –ی خستەوە بەرباسو لێكۆڵنەوە. بڕیاریشە لە12 ئەم مانگە یەكەمین دانیشتنی لێژنە پەیوەندارەكانی دادگاكە ئەنجام بدریت. بۆچونەكانیش دەچنەوە سەر ئەوە كە ئەمجارە بەشێوەێكی خێراتر دەرئەنجامەكان بخرێنە ڕوو. هەر بەپێی ئەو قسەوباسانەی كەلەمیدیاكانی توركیا بڵاو دەكرێنەوە ئەگەری داخستنی هەدەپ بێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی 2023 لەئارادایە.
پارتەسیاسیەكان لەتوركیا بەچ هۆكارێك دادەخرێن؟.

پرسی داخستنی پارتە سیاسەكان لەتوركیا كە پاڵێوراوە بۆ بەئەندام بوون لەیەكێتی ئەوروپا هەمیشە جێی رەخنەی بروكسل بووە و خاڵێكی ناكۆكیش بووە. لەساڵی 2010ش ئاك پارتی دەسەڵاتدار هەمواری هەندی لەیاساكانی كردەوە بەوەش زیاتر پرسی داخستنی پارتە سیاسیەكان كەوتەوە  رۆژەڤی ناوەندە سیاسی و میدیایەكان لەتوركیا.
پرسی داخستنی هەدەپ كەی سەری هەڵدا؟
 لە17ی مارسی 2012 لەلایەن (بەكر شاهین) سەرۆكی داواكاری گشتی كۆماری، بەبیانووی ( تێكدانی بنەماكانی دەوڵەت، هەوڵدان بۆ جوداخوازی) داواێكی بۆ دادگای باڵای دەستوری توركیا بەرزكردەوە، كە تێدا داوای داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپ) كردبوو. هەوەرها لەداوەكەدا هاتبوو كە هەردوو هاوسەرۆكانی هەدەپ(پەروین بۆڵدان و میتحەت سەنجار) لەگەڵ678 لە ئەندام، كادر ەكانی بڕیاری  قەدەغەی كاری سیاسییان بۆماوەی 5 ساڵ بەسەردا جێبەجێ بكرێت.

شایەنی باسە سەرۆكی داواكاری گشتی كۆماری لەتوركیا تەنها بەبڕیاری سەرۆككۆمار لەم پۆستە دادەنرێ.
دەسپێكردنی هەڵمەتی داخستنی هەدەپ.  
لە11كانوونی دووەمی 2020 سەرۆكی مەهەپە( پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست) (دەوڵەت باخچەلی) لەمتینگێدا  بە ئاشكرا ووتی:" هەدەپ پێكهاتەكەی بریتیە لە خیانەت و دوژمنكاری، كەچی لەژێرناوی دیموكراسیدا خۆی مەڵاسداوە، لەژێر سغناغی ئازادی و مافەكانی مرۆڤ  هێلانە دروست دەكات، ئەوەش بەمانای تیروشیر سوینەلەجەستەی دەوڵەتی توركیا. هەدەپ پرسێكی تیرۆرە، بەچكەی جوداخوازەكانە، كارخانەی  فیتنەیە. هەدەپ ئەو چەقۆیەیە كەمتمانەی دیموكراسەیەكەمان  ئەجن ئەنجن دەكات. پێویستە ئاوا بەسانایی بەسەرئەم دەستەواژەیە تێپەڕ نەبین. بۆیە پێویستە بەرەهایی داموو دەزگا یاسایی و دەستورەیەكانی دەوڵەت رێگە چارەێك بۆ ئەم بابەتە ببینن. لەشوێنی ئەوەی دەرگایی بارەگاكانی هەدەپ ئاوا بە واڵایی بمێنەوە،پێویستە قوفڵیان لێبدرێن. واتا ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەی كە هەدەپیەكان هیچ ئەندێشەو بیرۆكەێكیان نیە خزمەت بەسیاسەتی تورك بكات. جا بۆیە پێویستە ئەو بارەگاو بنەوانی جوداخوازەكان دابخرێن".

دوابەدوای ئەم قسانەی باخچەلی داوای داخستنی هەدەپ كرا.
لەهەروڵاتێكی دیموكراتیدا، یاخورد لەهەرسیستمێكی سیاسی دیموكراتیدا بوونی پاراتە سیاسیەكان فاكتەرێكی دەست لێهەڵنەگیراوی  ژیانی سیاسی ئەو سیستمە سیاسیەن. پارتی سیاسی بەمەبەستی پێشەوەچوونی سیاسەت و ئابووری و عەدالەتی كۆمەڵایەتی دادەمەزرێن، كە ئەم چەمكە گشتیەكەیە بۆ دیاردەی سەرهەڵدانی پارتە سیاسیەكان و لە هەروەڵاتێكیش بەپێی یاساو دەستوری ئەم وڵاتە رێكخراوە. بەڵام ئەگەر بێنە سەر وڵاتێكی وەك توركیا كەلەسەر بنەمای دەوڵەتی نەتەوە دامەزراوە هەمیشە لەم ڕووەوە لەئاڵۆزی دابوە. لە مێژووی دامەزراندنی كۆماری توركیا تا ئێستا كە نزیكەی سەد ساڵێك دەبێ، لەقۆناغە جیاجیاكانیدا زیاتر لە20 پارتی سیاسی داخراون، لەوانە 6یان پارتی سیاسی كوردی بوون و نوێنەرایەتی دەنگی كوردانی  ناو سنووری جوگرافیای   دەوڵەتی فەرمی توركیا.

دوای كودەتاكەی 12 ئەیلولی 1980 لەتوركیا و نوسینەوەی دەستورێكی نوێ  بواری  ڕەخسا  ژمارەێك پارت و رێكخراوی سیاسی بێنە پێشەوە كەبەشێكیان هەڵگری باگڕاوەندی ئیسلامی و ئەوانیتر كورد بوون.
لە دەستوری توركیاو لە ماددەی 63/3 سەبارەت بە رێكخستنەوەی  پارتە سیاسیەكان هاتووە" پێویستە پارتە سیاسیەكان كارو چاڵاكیەكانیان لەچوارچێوەی دەستورو حوكمە یاسایەكاندا برەو پێ بدەن. هەر كارو چاڵاكێك، یاخوود گووتاری سیاسی هەرپارتێكی سیاسی نابی  بكەوێتە خزمەتی تێكدان و لێكترازاندن گەل و میللەتی تورك".

لەئێستادا ئەو داوایەیی كە داواكاری گشتی لەسەر هەدەپ تۆماری كردوە بەتۆمەتی  دژایەتیكرندی ماددەی 63 و 68 69،،،واتا ئەنجامدانی كارو چاڵاكی و گووتاری سیاسی و تانەدان لە" سەربەخۆیی دەوڵەت ، یەكگرتووی خاك و میللەت، مافەكانی مرۆڤ، پرسی ماف و یەكسانیەكان،دەسەڵاتی گەل و پرەنسیپەكانی كۆماری توركیایی لایك و دیموكرات". لەحاڵەتی بەسرداساغكردنەوەی ئەم  تۆمەتانە هەدەپ دەكەوێتە بەر حوكمی داخستن و قەدەغەی سیاسی بەسەر هاوسەرۆك و ئەندامەكانی و دەستگیركردنی بەشێكی زۆریان، هەروەها دەستگرتن بەسەر هەموو ماڵ و موڵكی ئەو پارتە. كە ئەمەش ئامانجی سەرەكی ئاك پارتیە بەرلە هەڵبژاردنەكانی حوزەیرانی 2023.

گرنگترین ئەو پارتە سیاسیانەی كە لەتوركیا لەلایەن دادگایی باڵای دەستوریەوە داخراون.

1-پارتی سۆسیالست،پارتێكی كوردی بوو لە1992 داخرا.

2-پارتی گەلی رەنجدەران،،، 1993 داخراوە پارتێكی كوردی بوو 15 پەرلەمانتاری لە پەرلەمانی توركیا. 4لە پەرلەمانتارەكانی كە (لەیلا زاناو هاورێكانی) بوون هەریەكەو بۆماوەی 10 زیندانیان بەسەر سەپێنرا.

3-پارتی رەفاه،،، پارتێكی ئیسلامی بوو. لەدوای كودەتاكەی 1980 پارتی رەفاه لەچوارچێوەی( میللی گۆروش،،، واتا هزری میللی) دامەزرا سەرۆكەكەی نەجمەدین ئەربەكان بوو، لە هەڵبژاردنەكانی 1995 توانی رێژەێكی زۆر لە كورسیەكانی پەرلەمانی توركیا بەدەست بهێنی و لەگەڵ پارتەكەی (تانسۆچیلەر- پارتی ئانەپ) حكومەتێكی كوالیسۆنی پێك بهیَِنێ.  ئەوەندەی نەبرد لە28 شوباتی 1997  كودەتای بەسەرداكرا كەبەكودەتایی سپی ناسراوەی لەمێژووی سیاسی توركیادا. بەهۆیەش ناچاركرا دەست لەكار بكێشێتەوە و لە16كانوونی دووەمی 1998 بڕیاری داخستنی پارتەكەی درا. هەروەها بڕیاری قەدەغەی سیاسی بەسەر خۆیی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی حزبەكەی بۆماوەی 5 ساڵ درا.

4-پارتی فەزیلەت،،، كە ئەویش پارتێكی سیاسی ئیسلامی بوو درێژكەرەوەی پارتی رەفاه بوو. توانی چەند پەرلەمانتارێكیش بیاتە پەرلەمان، لە22حوزەیرانی 2001 لەلایەن دادگایی دەستوریەوە داخرا. بریاری دەركردنی پەرلەمنتارەكانیشی لە پەرلەمان دەركرا كە دیارترنیان (مەروا كاڤاڵچی) بوو.

5-پارتی دیموكراتی گەلان،،،بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە بڕیاری داخستنی لە13مارسی 2003 درا. هەروەها بڕیاری قەدەغەی سیاسەتكردن بەسەر  سەرۆكی پارتەكە ( موراد بۆزلاق) 46 لە ئەندامانی پارتەكە درا.

6- دۆسیەیی داخستنی ئاك پارتی ( پارتی دادو گەشەپێدان) بەسەرۆكایەتی ئەردۆغان. لەساڵی 2002 وە بەهاتنی ئاك پارتی بۆسەر دەسەڵات هەرچەندە تاك پارتی دەسەڵاتداربووە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو، بەڵام تا ئێستا 6 داوای یاسایی لەسەر تۆماركراون بەمەبەستی داخستنی پارتەكە. بەڵام هەموو داواكانیش یەك لەدووای یەك ڕەتكراونەتەوە. لەبەرامبەر دا بۆ هەموو داواكانی كەلەدژیی بەرزكراونەتوە ئاك پارتی سزایی دارایی بەسەردا سەپێنراوە.

7-پارتی كۆمەڵگایی دیموكراتی،،، بەسەركردایەتی كەسایەتی سیاسی ناسراوی كورد ( ئەحمد تورك)  دووبارە بەبیانووی بونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە لە11كانوونی دووەمی 2009 داخراو بڕیاری قەدەغەی سیاسەتكردن بەسەر ئەحمەد تورك و 37 ئەندامی تری پارتەكیدا بۆ ماوەی 5 ساڵ سەپاند.