شارپرێس:
یانەى ریال مه‌دریدی ئیسپانى ئەوەندەی نەماوە کارەکانى گواستنەوەى كلیان مباپی هێرشبەری یانەى پاریس سانجێرمان تەواو بکات و بیگوازێتەوە یانەکەی.
لەوبارەیەوە رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشکرای كردووه كه ریال مه‌درید نایه‌وێت په‌له له گرێبه‌سته‌كه‌ی كلیان مباپی بكات، چونكه پێشتر له‌گه‌ڵی رێككه‌وتووه و هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و کارەکانى گواستنەوەى کۆتایی هاتووە.
رۆژنامەکە باسى لەوە کردوە کە مباپی سه‌ردانی مه‌دریدی كردووه و سه‌ردانه‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندی به گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه، چونكه پێشتر رێككه‌وتوون.
هەروەها رۆژنامەکە باسى لەوە کردوە، کە پێرێزی سەرۆکى یانەکە بەنیازە له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پێش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی گه‌شتی ئه‌مریكا بكات كلیان مباپێ له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیایه‌كان بكات.