بیستۆکێک وەرگێڕان بۆ 45 زمان دەکات

هەمەڕەنگ

12/05/2022‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای شادو "Xiaodu" بیستۆکێکی نوێی بەناوی Du Smart Buds Pro دەرکردووە کە لەڕێگایەوە کەسی بەکارهێنەر دەتوانێت وەرگێڕان بۆ 45 زمان بکات، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەڕێگای ئەپی شادۆو بەبوونی هێڵی ئینتەرنێتەوە دەکرێت.

کۆمپانیا چینییەکە ڕایگەیاندووە، بیستۆکەکە تایبەتمەندی بڕینی ژاوەژاوی تا 40 دێسیبڵ هەیە، هەروەک ڕێگە بەبەکارهێنەر دەدات لەکاتی ڕۆیشتندا هەست بەدەنگەکانی دەوروبەری بکات، ئەم تایبەتمەندییەش لەڕێگای 3 مایکرۆفۆنەوە دەبێت کە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنی بەهۆی مۆبایلی هۆشمەندەوە کە بەبیستۆکەوە لکێنراوە، دەکرێت.

هەرچی پەیوەستە بەتوانای پاترییەکەیەوە ئەوە لەکاتی کوژاندنەوەی تەکنیکی بڕینی ژاوەژاو تاوەکو 35 کاتژمێر کاردەکات، بەڵام لەکاتی بەگەڕخستنی ئەم کردارەدا پاترییەکەی توانای 4.5 کاتژمێر کارکردنی دەبێت.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە