له‌ حه‌وت پارێزگاى عێراق خۆپیشاندانى به‌رفراوان ده‌ستى پێكرد

عیراق

13/05/2022‌ 1766 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
له‌ حه‌وت پارێزگاى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستى پێكردو یه‌كێك له‌داواكارى خۆپیشانده‌ران لابردنى محمد حه‌لبوسیه‌ له‌به‌رانبه‌ر سڕكردنى په‌رله‌مانتارێكى شیعه‌.

 
داواكارى خۆپیشانده‌رانى پارێزگاكانى عێراق به‌م شێوه‌یه‌:-
-له‌ پارێزگاى سه‌ماوه‌ خۆپیشاندانى به‌رفراوان داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى حه‌لبوسى ده‌كه‌ن.
-له‌ پارێزگاى موسه‌نا داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى خۆجێى ده‌كه‌ن.
-له‌پارێزگاى به‌غدا خۆپیشانده‌ران داواى ئاشكراكردنى چاره‌نوسى ڕاگه‌یاندنكار باسم الزعك ده‌كه‌ن
-له‌ پارێزگاى بابل داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگارو حكومه‌تى خۆجێىى و جێبه‌جێكردنى داواكانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.
-له‌پارێزگاى ناسڕیه‌ داواى لێپێچینه‌وه‌ له‌ بكوژانى خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
-له‌پارێزگاى دیوانیه‌ خۆپیشانده‌ران دژى بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان و دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.

ئه‌مرۆ محمد حه‌لبوسه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى شیعه‌ باسم خه‌شانى سڕكردو  په‌رله‌مانتاران هادى سه‌ڵامى و یاسر حسه‌ینى  ڕایگه‌یانگه‌یاند دژى ئه‌و بڕیاره‌ ناده‌ستوریه‌ى محمد حه‌لبوسى ده‌وه‌ستنه‌وه‌و واژۆ بۆ لابردنى له‌ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆده‌كه‌نه‌وه‌.
ئ.ق