هەپەگە كوژرانی سێ سەربازی توركیای ڕاگەیاند

کوردستان

13/05/2022‌ 306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە كوژرانی سێ سەربازی سوپای توركیای لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەدەكات، كە توركیا چەكی كیمیایی لە دژیان بەكاردەهێنێت.

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکانەوە بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: چالاکیی هێزەکانمان لە زاپ و ئاڤاشین بەردەوامە دژی سوپای توركیا، کە چەکی کیمیایی و هەموو جۆرە تەقەمەنییەک بەکاردەهێنن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، دوێنێ گەریلاکانی یەژاستار سێ چالاکییان لە ناوچەی وەرخەلێی ئاڤاشین دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، کە چالاکییەکیان لەڕێگەی تەقاندنەوە و دوو چالاکییەکەی دیکەش بە چەکی قورس ئەنجامدراون و دواتریش سوپای تورکیا پێنج جار ناوچەکەی بۆردوومان کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، گەریلاکان لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ئایار زنجیرەیەک چالاکییان لە ناوچە جیاجیاکانی زاپ دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای توركیا و سەنگەرێکیش تێکشکێندراوە.

لە 17ی نیسانی ئەمساڵەوە، سوپای توركیا هێرشێكی بۆسەر هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا جەنگێكی قورس لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی چەكەكەدا بەردەواوە.

س.س

بەپەلە