شارپرێس:
شەپۆلێکی بههێزى خۆڵبارین ڕووى لهپارێزگاكانى خواروو ناوهڕاستى عێراق كردووه، وتەبێژی دەستەی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی عێراقیش دهڵێت:"ئهو خۆڵبارینه هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشكرایكردووه، لهدوێنی هەینیهوه عێراق کەوتۆته ژێر کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست کە سەرچاوەکەی لەهیندستانەوەیهو لەگەڵ خۆیدا شەپۆلێکی هەوایی هەڵگرتبوو کە بای باکوری ڕۆژئاوا بوو لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما، بۆیە لەدوای نیوەڕۆی دوێنێ هەینییەوە خێرایی با 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لەکاژێرێکدا بوو، ئەمەش لەژمارەیەک لەپارێزگاکانی عێراق خۆڵبارینی دروستکرد".
ئهوهشى وتووه، "کەشوهەوا لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاساییە، بەڵام پلەکانی گەرما دابەزیوە، ئهو خۆڵبارینەشى دروستبووه زیاتر شارەکانی باشووری عێراقی گرتووەتەوە، بەهۆی بای باکووری ڕۆژئاوای مام ناوەند، کە خێراییەکەی لە 20 بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێكدا، هەندێک کاتیش دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا، ئەمەش خۆڵبارینی لە هەندێک ناوچە دروستکردووە، بەڵام کاریگەرییەکەی زۆرنییە بەراورد بەخۆڵبارینەکانی ڕابردوو".
ئاشكراشیكردووه، ئەمڕۆ پلەی گەرما لەناوچەکانی هەرێم کەمێک بەرزدەبێتەوەو هیچ ئاماژەیەکیش نییە خۆڵبارین لەناوچەکانی هەرێم ڕووبدات.
ش.هـ