شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌حکومه‌ت ناکشێته‌وه‌و له‌م ڕۆژانه‌دا چه‌ند پۆستێکی نوێ وه‌رده‌گرێت و هاوڵاتی ناوه‌کانیان بڵاوده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵیشیدا ١٣٠ نانبراوییان ده‌گه‌رێندرێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان.
ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردەوە، به‌پێی به‌دواداچوونی هاوڵاتی که له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی که‌وتووه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، که رێکخه‌ری ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ی گۆرانه‌و تائێستاش له گرده‌که ڕۆڵی رێکخه‌ر ده‌بینێت ئه‌وه‌ی دووپاتکردووه‌ته‌وه تا هه‌ڵبژاردن له حکومه‌تدا ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی داوه به‌م زووانه ١٣٠ نانبراوی گۆڕان بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر کاره‌کانیان، له‌گه‌ڵ پله به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی که به‌هۆی بوون به گۆرانه‌وه تا ئێستا پله‌کانیان به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و پۆسته نوێیانه‌ی ده‌درێن به بزوتنه‌وه‌ی گۆران بریتین له:
هادی ئه‌کره‌م، راوێژکار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
به‌هۆرۆز عه‌لی، راوێژکار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
پێشره‌و بابه شێخ، راوێژکار له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان.
ئه‌رکان ره‌ئوف، راوێژکار له په‌رله‌مانی کوردستان
ره‌زا جه‌بار، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ به‌دواداچون وته‌فتیش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی.
هه‌ڵۆ سه‌لاح چاوشین، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر.
دکتۆر هه‌ڵه‌ت سه‌رۆکی زانکۆی چه‌رموو، پشکی گۆران له حکومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی.