شارپرێس:
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاری‌کرا و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی مان یونایتد زۆرترین خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بباته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئەنجوومەنی یاریزانە پیشەگەرەکانی پرێمەرلیگ بە فەرمی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتدی وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاریی کرد دوای ئەوەی ژمارەیەک گۆڵی یەکلاکەرەوەی بۆ تیپەکەی تۆمار کرد.
لەم وەرزە دەبێتە جاری دووەم کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ دەباتەوە و جاری شەشەمە دەبێتە باشترین یاریزانی مانگ لە مێژووی یاریکردنی لە پرێمەرلیگ و پێش وەین رۆنی خاوەنی پێنج خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ کەوتەوە.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه هێنده‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و كیڤن دی برۆین و هاری كه‌ین خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگیان به‌ده‌ستهێناوه كه هه‌ریه‌كه‌یان دووجار بوونه‌ته باشترینی مانگ.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و هاری كه‌ین هه‌ریه‌كه‌یان 7 جار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پرێمه‌رلیگیان بردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه به‌رزترین رێژه‌یه له مێژووی خوله‌كه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ته‌نیا یه‌ك مانگی دیكه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ریكۆرده هاوتا بكاته‌وه.