دابه‌شكردنى موچه‌ له‌سلێمانى گۆڕانى به‌سه‌ردادێت

کوردستان

15/05/2022‌ 6609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌ك، له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ دابه‌شكردنى موچه‌ له‌سلێمانى گۆڕانى به‌سه‌ردادێت‌و سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییش ده‌ڵێت:"لەڕۆژی شەممەوە لەشاری سلێمانی بەكۆد مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت".


شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ئاشكرایكرد، "دابه‌شكردنى موچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى له‌شه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه‌ ده‌بێته‌ كۆدو ئەوەش بۆ كارئاسانی خانەنشینان‌و دروستنەبوونی قەرەباڵغیه‌".

به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و بانكه‌، "كۆدەكان ژمارەی خانەنشینان خۆیانە كە لەسەر پێناسەكانیان نووسراوە، بەپێی خشتەیەكیش كە دانراوە لەڕۆژی شەممەوە ئەو خانەنشینانەی كۆدەكانیان لەژمارە 10 هەزارو 11 هەزارو 27 هەزارە مووچەكانیان دابەشدەكرێت، ڕۆژی یەكشەممەش مووچەی كۆدی ژمارە 28 هەزارو ژمارە 29 هەزار دابەشدەكرێت".

شۆخان عومه‌ر باس له‌وه‌شده‌كات، "ڕۆژی دووشەممەى هه‌فته‌ى داهاتووش مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەكرێت كە كۆدەكانیان ژمارە 30 هەزارو 31 هەزارە، ڕۆژی سێ‌شەممەش ژمارە 32 هەزارو ژمارە 33 هەزار دابەشدەكرێت‌و چوارشەممەش كۆدەكانی ژمارە 34 هەزارو 35 هەزارو 36 هەزار مووچەیان پێدەدرێت".

پێشتر به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى له‌سه‌ره‌ى وه‌رگرتنى موچه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك خانه‌نشین گیانیان له‌ده‌ستدا.

ش.هـ

بەپەلە