شارپرێس:
سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى وه‌ڵامێكى توندى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌سیاسه‌تدا مام‌و برازا نه‌ماوه"، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود مام‌و برازایه‌تی بکردایه، ده‌بووایه ڕاسته‌وخۆ له‌دوای کۆچی سه‌رۆک مام جه‌لال ئه‌وه‌ى بکردایه"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌وه یه‌کێتی خۆیه‌تى بڕیارده‌دات کێ سه‌رۆکێتی‌و کێ سه‌رۆکی نییه".
دوێنێ فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌دەنگی ئەمریکاى وتبوو، "وەکو سەرۆکى حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە کۆنەبێتەوە، چونكه بەفەرمی هێشتا کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نییە، دواتر کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفایەو چەندین ساڵە سەرۆکی پارتییە، پارتی هەندێک ئەتەکییەتی حزباییەتی هەیە، بەڵام وەکو شاندێکی وەکو برازایەکی خۆی‌و کوڕی مام جەلال داننان شتێکه‌و دانیشتنی کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵی شتێکی تره".
له‌وه‌ڵامى ئه‌و لێدوانه‌ش ڕابیحە محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کاک فازڵ میرانی که ئه‌م لێدوانه‌ی فه‌رموو ده‌رباره‌ی دیاریکردنی سه‌رۆکی یه‌کێتی، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێتی خۆی بڕیار ده‌دات کێ سه‌رۆکیه‌تی‌و کێ سه‌رۆکی نییه، دواتر به‌کۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی کاک بافڵ سه‌رۆکی یه‌کێتیه، ئه‌گه‌ر سیسته‌می هاوسه‌رۆکیش بێت ئه‌وا بابه‌تێکی ناوخۆمانه بابه‌تی پارتی نییه".
ده‌شڵێت:"له‌سیاسه‌تدا مام‌و برازا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود مام‌و برازایه‌تی بکردایه، ده‌بووا ڕاسته‌وخۆ له‌دوای کۆچی سه‌رۆک مام جه‌لال ئه‌و مام‌و برازایه‌تیه‌ی بکردایه‌و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌بووایه به‌رامبه‌ر به‌یه‌کێتی، ده‌بووایه به‌شێوازێکی تر ڕه‌فتاری بکردایه له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى باس له‌وه‌شده‌كات، "یه‌کێتی ئه‌وه قبوڵناکات که وه‌کو مام‌و برازا دابنیشن، چونکه ئێمه حزبێکین ده‌یان ساڵه خه‌بات‌و قوربانی زۆرمانداوه، زۆربه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێم له‌سایه‌ی خوێن‌و قوربانیدانی یه‌کێتی‌و 70 ساڵی ته‌مه‌نی مام جه‌لاله‌وه به‌ده‌ستهاتوون، ئه‌وانه‌شی که به‌ده‌ستنه‌هاتوون له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو دیاریکردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم ئه‌وا هه‌موو ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی مام جه‌لال‌و ڕۆڵ‌و دیبلۆماسیه‌تی مام جه‌لال بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کان".
ڕابیحە محەمەد دەشڵێت:"دانیشتنی مام‌و برازا وه‌ك ئه‌وه‌ى فازڵ میرانى باسیكردووه، ئه‌مه بۆ دانیشتنی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و دۆستایه‌تیه، به‌ڵام بۆ دانیشتنی سیاسی‌و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسیه‌کان، ئه‌وا ده‌بێت وه‌کو سه‌رۆک‌و سه‌رۆک به‌یه‌که‌وه دابنیشن، کاک قوباد که جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ته‌و له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه‌و لێپرسراوی مه‌کته‌بی سکرتایه‌تی سه‌رۆک مام جه‌لاله، کاک بافڵ هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیه که کۆی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی یه‌کێتی هه‌یه".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئێستا هەموولایەنە عێراقییەکان وەک سەرۆکی حزب مامەڵە لەگەڵ بافڵ دەکەن، کاتی خۆیشی هاوسه‌رۆک بوون‌و دوو که‌سیش بوون ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌یان بچووایه شوێنێک وه‌کو سه‌رۆکێک ڕه‌فتاری ده‌کرد، چونکه ئه‌وانه ده‌نگی کۆنگره‌و ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیان پێدراوه‌و له‌په‌یڕه‌ویشدا ئاماژه به‌ده‌سه‌ڵاته‌کانیان کراوه، بۆیه کاک بافڵ سه‌رۆکی یه‌کێتیه، ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کاک بافڵ دابنیشێت‌و گفتوگۆبکه‌ن له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی ئه‌وا پێویسته وه‌کو سه‌رۆک له‌گه‌ڵیدا دابنیشێت".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "کاک بافڵیش ئەوە قبوڵناکات وەکو مام‌و برازا دابنیشن، خۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه که بێن وه‌کو مام‌و برازا دابنیشن".
زیاتر له‌وڕووه‌وه وتى:"ئه‌مه بابه‌تی سیاسیه‌و بڕیاری سیاسیه‌و گرفتێکه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا‌و ده‌چینه ناو پێکهێنانی حکومه‌ت‌و کێشه‌کانی هه‌رێم چاره‌سه‌ربکه‌ین کێشه‌ی داراییمان هه‌یه، کێشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، کێشه‌ی ئیداره‌مان هه‌یه‌و کێشه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی فیدڕاڵیه".
په‌یامێكیش ئاراسته‌ى پارتى ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"ناکرێت پارتی ئێستا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆخۆی بردووه‌و له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ستده‌بات بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌غدا، هاوبه‌شی سیاسی ئه‌مه شه‌راکه‌ت-هاوبه‌شی نییه، به‌ڵکو هاوبه‌شی ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌شبکرێت، ناکرێت پارتی هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم‌و عێراقیشی به‌ده‌ستبێت دوای ئه‌وه‌ی خۆی عێراقی ته‌ڵاقدابوو".
ش.هـ