شارپرێس:
له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌رین، چه‌ند بڕیارێكى گرنگ دران، شارپرێس ئه‌وه‌ى زانیوه، بڕیاردراوه کێشەی نەبونی داھات بۆ موچە له‌سلێمانى‌و ئه‌و ناوچانه‌ى تر چاره‌سه‌ربكرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس، له‌كۆبونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى‌و قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیداریى سلێمانى‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌رین‌و هه‌ڵه‌بجه، بڕیاردراوه بۆ دروستنه‌بونى هه‌مان گرفتى مانگه‌كانى پێشوو شێوازى دابینكردنى داهات بگۆڕدرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بۆ ته‌واوكردنى مووچه‌ى مانگى چوار، سود له 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غداو داهاتى نه‌وت وه‌رده‌گیرێت ئه‌مه‌ش ده‌گاته ڕێژه‌یه‌ك كه داهاتى ناوخۆ پێویست نابێت.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له‌سلێمانى نه‌بونى داهات بۆ مووچه كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌و به‌رپرسانى یه‌كێتى ده‌ڵێن، حكومه‌ت سلێمانى سزاده‌دات‌و به‌رپرسانى پارتیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن، یه‌كێتى ده‌ستى به‌سه‌ر داهاتى سلێمانیدا گرتووه.
هه‌روه‌ك بڕیاردراوە، موچەی مانگی نیسان لەداهاتی نەوت‌و لە 200 ملیار دینارەکەی بەغداد دابەشبکرێت‌و پێویستی بەداهاتی ناوخۆ نەبێت، بەمەش موچەی هیچ وەزارەتێک دواناکەوێت تا 28 مانگ سەرجەم وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.
هەروەها لەکۆبونەوەکە لیژنەیەکی هاوبەشیش پێکهێندراوه بۆ بەدواداچونی دواکەوتنی موچە لەسلێمانی‌و لیژنەکەش بەزوترینکات میکانیزمێک دەدۆزێتەوە بۆئەوەی چیتر موچە لەسلێمانی دوانەکەوێت.
ئ.ق