سەعدی پیرە: حكومەتی هەرێم بەودەرەجەیە خراپ نییە ئاواتی ڕووخانی بۆ بخوازین

کوردستان

21/05/2022‌ 1769 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بەودەرەجەیە خراپ نییە ئاواتی ڕووخانی بۆ بخوازین و هەموو لاینەكانی بەشدار لە حكومەت بەرپرسیارن لەو دۆخەی كە هەیە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەچاوپێكەوتنێكدیا لەگەڵ شارپرێس ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم بەراورد بەزۆر حكومەتی ناوچەكە باشترە و بەودەرەجەیە خراپ نییە ئاواتی ڕووخانی بۆ بخوازین، هەموو لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت بەرپرسیارن لەو دۆخەی كە هەیە.

لەبارەی پەیوەندی پارتی و یەكێتییەوە وتی: دوای كۆنگرە كە سەرۆكایەتی یەكێتیمان هەڵبژارد، ناكرێت حزبێكی تر بڵێت ڕازی نیم، ئەوە بەشێكبوو لە كێشەكان، دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەشێكی تری كێشەكان دەستیپێكرد، بڕیارماندابوو وەرەقەیەكی هاوبەشمان هەبێت بۆ حكومەتی داهاتووی عێراق، ئەوەبوو وا دەرنەچوو.

هەروەها وتیشی: ئەو وەفدەی كاتی خۆی چووە بەغدا بۆئیشێكی ترچوو، لەگەڵ سەدر و سونەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕێككەوتن و باقی لاینەكانی تر خرانە دەرەوە، بەڵام سەری نەگرت و ئەوە كاریگەری نەك لەسەر هەرێم و عێراق بەڵكو لەسەر ئاستی ئیقلیمیش كاریگەری هەبوو.

دەشڵێت: هەردولامان سودمان وەرگرتووە لە مانگەكانی ڕابردوو، كە هیچ سەركەوتنێك بەدەست نەهات، بۆیە دەبێت تەجروبەی دیوی دووەم بكەین، ئێستا هەڵمەتی ڕاگەیاندنمان ڕاگرتووە بەرامبەر یەكتری، یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە و لەگەڵ لاینەكانی تریش كۆدەبینەوە.

لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە وتی: ئەو پۆستە هی یەكێتییە و لە یەكێتی دەبێت و كاندیدمان بۆ ئەو پۆستە دیاریكردووە و پێشتریش كاندیدبووە، لەبەرئەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و چەند پۆستێكی تر لایی پارتییە، بۆیە پۆستی سەرۆك كۆمار یەكێتی دایدەنێت.

س.س