شارپرێس:
وەرزی چاندنى برنج لە سنوری قەزای بەردەڕەش دەستیپێکردو ساڵانەش لەسنوری بەردەرەش نۆ دۆنم دەکرێتە برنج و جوتیارانیش داوای هاوکارى زیاتر لە حکومەتی هەرێم دەکەن.
جوتیارانی سنوری بەردەڕەش باس لە کێشەو بەربەستەکانیان دەکەن کە لەبەردەم کارەکانیان دروست دەبێت لە کاتەکانى چاندن و درەوکردنی تا بە بازاڕکردنى ئەو بەروبومە.
بەشێک لەو جوتیارانە داوای هاوکارى لە حکومەت دەکەن کە لەرووی ئاوەوە هاوکاریان بکەن و رێگەیان بدرێت بیر لە زەوییەکانیان لێبدەن، بۆئەوەى ساڵانە بتوانن بەرهەمى بەرنجی کوردی زیاد بکەن و بازاڕەکانى کوردستانى پێ پڕ بکەنەوە.
زانیارى زیاتر لەم راپۆرتەى پەیامنێرمان مەڕوان یەحیادایە: