حەوت هۆکاری سەرەکیی بۆ دروستبوونی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت

تەندروستی

08/06/2022‌ 295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەژماری فەرمیی ئەنجومەنی تەندرووستیی کەنداو لە پێگەی کۆمەڵایەتیی تویتەر حەوت هۆکاری سەرەکیی باس کردووە کە کاریگەریی بەرچاویان هەیە لەسەر درووستبوونی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، بەوپێیەی درووستبوونی ئازاری ئەوبەشەی جەستە هەر پەیوەست نییە بە هەڵگرتنی شتی قورسەوە.

ئەو حەوت هۆکارە سەرەکییەی دەبنە هۆی درووستبوونی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت:

-ناچالاکیی بەهۆی کەمجوڵەییەوە.

- هەڵگرتنی شتەکان بە شێوەیەکی هەڵە.
- هەڵگرتنی شتی قورس.
-لاوازبوونی ماسولکەکان کە بەهۆی زیادبوونی کێشەوە دروست دەبێت.
- دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر.
-لەبەرکردنی پێڵاوی ناڕەحەتکەر، وەک پاژنە بەرز.
- فشاری ماسولکەکان کە بەهۆی سترێس و گوشاری دەروونییەوە دروست دەبێت.

لە تویتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ساغیی و سەلامەتیی پشت، لە ڕاستکردنەوەی ڕەفتارەکانتەوە دەست پێدەکات، ئەویش کاتێک باس لە وەستان و دانیشتن و چالاکییەکانی ڕۆژانە دەکرێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە