مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەکاتی دووگیانییدا

تەندروستی

10/06/2022‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رابیتەی ئەڵمانیی بۆ پزیشکی ئافرەتان هۆشداریداوە لە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا، بەو پێیەی مەترسیی تووشبوون بە ژەهراوییبوونی سکەکە بەرزدەکاتەوە، کە کێشەی تەندرووستیی مەترسیدار رووبەرووی دایک و منداڵەکە دەکاتەوە وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بۆ دایک، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشیی شەکرە، قەڵەویی و سەختیی گەشەی جەستەیی و دەروونیی بۆ منداڵەکە.

کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە سەرووی بەهای پێوانەکردنی 140/90 ملم جیوە، جێگای هۆشداریپێدانە، ڕوونیشیکردەوە کە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانییدا بریتین لە قەڵەویی، شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن کە پێشتر هەیبووە، بوونی چەند کۆرپە لەسکی دایکدا، تەمەن سەرووی 40 ساڵ و نەخۆشییەکانی گورچیلە.

رابیتەکە جەختیكردەوە کە راستەوخۆ دوای تێبینیكردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ژەهراویبوونی خوێن سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، نیشانەکانیشی بریتین لە سەرئێشەی توند، تێكچوونی بینین، ئازاری سەرەوەی سك، تێكچوونی ناوەوە و خێرا زیادبوونی كێش.

لەپێناو سنووردارکردنی مەترسییەکانی حاڵەتەکە، دەبێت خانمانی دووگیان لەکاتی سکپڕییاندا بەشێوەیەکی گونجاو وەرزش بکەن و خواردنی تەندرووست بخۆن و چاودێریی کێشییان بکەن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی