"ئینتەرنێت ئێکسپلورەر" خانەنشینکرا

هەمەڕەنگ

15/06/2022‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وابڕیارە دوای یەک ڕۆژی تر، جیهانی ئینتەرنێت ماڵئاوایی لەوێبگەڕێکی بەناوبانگی ئینتەرنێت بکات کە بۆ ماوەی زیاتر لەدوو دەیەو نیو، یاوەری جیهانی ئینتەرنێت بوو، ئەویش دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو مایکرۆسۆفت نیازی ڕاگرتنی کارکردن لەگەڵ وێبگەڕە بەناوبانگەکەی "Internet Explorer" ئاشکراکرد. بەپێی زانیارییەکانی مایکرۆسۆفت، لە15ى حوزەیرانی ئەمساڵەوە، پشتگیریی کۆمپانیەکەیان بۆ نوێترین وەشانی وێبگەڕەکە لەسەر ویندۆز 10 دەوەستێت.

خانەنشینکردنی مایکرۆسۆفت ئێکسپلورەر دوای ئەوەهات، ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهێنەرانی ئەو وێبگەڕە تەمەن 25 ساڵە دەستبەرداری بەکارهێنانی بوون‌و ڕوویان لەبەکارهێنانی وێبگەڕەکانی تری وەکو وێبگەڕی کڕۆم لەگوگڵ‌و سەفاری لەئەپڵ کرد.

کۆمپانیای زەبەلاحی بواری تەکنەلۆژیا "مایکرۆسۆفت" لەبلۆگەکەیەدا ڕایگەیاندووە، داهاتووی Internet Explorer لەویندۆزی 10 بریتیی دەبێت لەMicrosoft Edge  کە خێراترو سەلامەتترەو لەگەڵ هەموو پێگەکانی ئینتەرنێت‌و ئەپەکاندا دێتەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی