شارپرێس:
پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەیەکی له‌چه‌ند كه‌سێكى دیار‌و به‌رپرسى حزبه‌كه‌ى پێكهێناوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى‌و لایه‌نه شیعه‌كان، په‌رله‌مانتارێكى ئه‌و حزبه‌ش له‌به‌غدا زانیاریی زیاتر ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڵ یەکێتی قسەی هەیە".
ده‌نگى ئه‌مریكا به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاریی سه‌رچاوه‌ى تایبه‌تى خۆى ئاشكرایكردوه، پارتى لیژنه‌یه‌كى له‌فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەو بەنگین ڕێکانی وه‌زیرى پێشوى عێراق بۆ گفتووگۆو دانوستان لەگەڵ لایەنە شیعەکان پێکهێناوەو مه‌به‌ستیه‌تى لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی كوردستانیش لەسەر کێشەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕێکبکەوێت.
جوڵه‌كانى پارتى‌و پێكهێنانى لیژنه به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنى له‌حكومه‌تى داهاتوى عێراق دوای کشانەوەی ڕەوتی سەدر دێت له‌په‌رله‌مانى عێراق‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سێ قۆڵی (سه‌در، بارزانى‌و حه‌لبوسى).
شوان محەمەد پەرلەمانتاری پارتى له‌به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "دوای کشانەوەی ڕەوتی سەدر، پارتی دەیەوێت لەگەڵ هەموو لایەنە کوردیەکان وەرەقەیەکی هاوبەشمان هەبێت‌و پێکەوە بچینە دانوستان لەگەڵ هێزو لایەنە شیعەکان، تائێستاش پارتی پێداگرە لەسەر خواستە یاسایی‌و دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، سونه‌كانى عێراق نایانەوێت هاوشێوەی سەدر دەستبەرداری پۆستە حکومی‌و پەرلەمانیەکانیان بن، پارتیش چەند مەرجێکی بۆ بەشداریکردن لەحکومەتی داهاتووی عێراق داوەتە لایەنە شیعەکان.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگاداریش لەبەغدا، مەرجەکانی پارتی ئاشکراکردووه‌و وتویه‌تى:"مەرجی یەکەمی پارتی، ڕاگرتنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراقە دژی نەوت‌و گازی هەرێم، تائەوکاتەی دەگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش".
سەرچاوەکە ده‌ڵێت:"مەرجی دووەمی پارتی ئەوەیه، گەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەدرێتە یەکێتی، نابێت بەرهەم ساڵح بۆ پۆستەکە کاندید بکرێتەوە، لەبەرامبەر ئەو پۆستەشدا، پۆستە سیادی‌و وەزاریەکان بۆ پارتی بن".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى له‌باره‌ى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڵ یەکێتی قسەی هەیە، پێموایە لەکۆتاییدا دەگەینە ڕێککەوتن، پۆستەکە بۆ یەکێتی بێت‌و پارتی چی ببات، یاخود بۆ پارتی بێت‌و یەکێتی چی ببات، لەگەڵ یەکێتی لێكتێگه‌یشتن هەیەو لەکۆتاییدا دەگەینە ئەنجامێک".
ش.هـ
