ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

جیهان

21/06/2022‌ 1624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئێران هێزی بەرگری ئاسمانیی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش بۆ ئەگەری هێرشی ئاسمانیی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل.
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئیسرائیل پلانی هێرشەکانی بۆسەر ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێران چڕتر کردووەتە".

ئەو کەناڵە ئەمریکییە باسی لەوەشکردووە، ئیدارەی جۆ بایدن لەگەڵ دەستوەردانی سەربازیی ئیسرائیل نییە بۆسەر ئێران، بەڵام بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆش کار بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە ناکات.

هاوکات هێزی بەرگری ئاسمانیی ئێران وەک ئامادەکارییەک بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.