وەزارەتی کارەبا بۆ هاوڵاتیان: لێخۆشبون لەكرێی كارەبا کۆتاییهاتووە

کوردستان

23/06/2022‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوە.


وەزارەتی كارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی  كارەبای درێژكردەوە. 

ئاماژە بەوەشدراوە "لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووەو  بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.