شارپرێس:
به‌رپرسانى باڵاى ئه‌فغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى دوێنێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبۆته‌وه بۆ 1500 كه‌س‌و زیاتر له‌دوو هه‌زار كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
حکومەتی ئەفغانستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردووه، تائێستا 1500 کەس بەھۆی بومەرلەرزەکەی دوێنێى باشوری ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوەو دوو ھەزاری دیکەش بریندارن.
حکومەتی ئەفغانستان داوا لەوڵاتانی جیھان دەکات ھاوکاری بکەن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك لەقەتەرو ئێران ھاوکارییان گەیاندووەتەوە کابوڵ، بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکیش گوڕی بومەلەرزەکە 6.1 پله بووە.
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ بوومەلەرزەیه‌كى بەهێز پارێزگای پاکتیکای سەر سنووری پاکستانى هه‌ژاندو به‌گوێره‌ى دوا ئاماریش 1500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دوو هه‌زارى دیكه‌ش بریندارن.