ئاراس شێخ جەنگی: دەبێت یەکێتی نوێ واز لەو کەللە ڕەقیە بهێنێت

کوردستان

23/06/2022‌ 4232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاراس شێخ جەنگی ئەندامى پێشووی سەرکردایەتى یەکێتى رایدەگەیەنێت، ئەبێ یەکێتی نوێ واز لەو کەللە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ سەرۆک کۆمار.

لە نوسینێکدا کە لە پەیجى خۆی بڵاویکردوەتەوە، ئاراس شێخ جەنگی رایگەیاندوە"چەند مانگێک لەمەوبەر ئەوەم وت کە ئەبێ پۆستی سەرۆک کۆمار بە ڕەزامەندی کاک مەسعود بێت".

دەشڵێت"ئێستاش دووبارەی ئەکەمەوە کە ئەبێ یەکێتی نوێ واز لەو کەللە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ ئەم پۆستە، چونکە هەڵبژاردەی ئێستایان قبوڵکراو نیە".

رۆژی ٩ی مانگی یەکى ئەمساڵ ئاراس شێخ جەنگی نوسینێکى لەسەر هەمان پرس کە پۆستى سەرۆک کۆمارە بڵاوکردەوەو رایگەیاند"یەکێتی نوێ ئەبێ بە ڕێنمایەکانی کاک مەسعود ڕازی بێت لەم مەرحەلەیە بۆ سیاسەتی تازەی عێراق، ئەگەر نا ئەوا زەرەرمەند ئەبێت و ناوماڵی کوردی بەرەو لێکترازانی زیاتر ئەڕوات".

س.هـ