نیمار توڕەیەو دەیەوێت بڕوات

وەرزش

27/06/2022‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای لێدوانەکەى ناسر خلێفی سەرۆکى یانەى پاریس سان جێرمانی فەرەنسی نیمار داسیلڤای ئەستێرەی یانەکە نیگەرانەو دەیەوێت یانەکەى جێبهیڵێت.

میدیاکانى فەرەنسا بڵاویانکردەوە، کە ناسر خلێفی مەرجی مانەوەى هەر یاریزانێکى یانەکەى بەستووەتەوە بە بەرزکردنەوەى ئاستی یاریزانەکە ئەوەش کاتێک رۆژنامەنوسێک پرسیاری لەبارەى داهاتووی نیمارەوە لێکردوە.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی سپۆرت سکیدا بڵاویکردوەتەوە کە نیمار لەو لێدوانەى خلێفی نیگەرانەو دەیەوێت یانەکەى جێبهێڵێت، چونکە نیمار پێیوایە کە خلێفی مەبەستى ئەو بووەو لە ئاستەکەى رازی نییە.

هەروەها باسیش لەوە کراوە کە نەیمار دەیەوێت یانەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى بڕوات، بەڵام موچەکەى بە هەمان ئاستى ئێستای بێت کە لە پاریس سانجێرمان هەیەتى.

لەم وەرزش نیمار ئاستێکی ئەوتۆی پێشکەشی یانە فەرەنسییەکە نەکردوە، ئەوەش وایکردوە کە خلێفی لە ئاستى نیمار رازی نەبێت و رەنگە گڵۆپی سەوز بۆ رۆیشتنى هەڵ بکات.

س.هـ