شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌شارى هه‌ولێر هاوڵاتیه‌ك ده‌ستڕێژى گوله له‌خوشك‌و زاواكه‌ى خۆى ده‌كات‌و هه‌ردوكیان ده‌كوژێت، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، هۆكارى ڕوداوه‌كه كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، لەڕوداوێکی تەقەکردندا له‌شارى هه‌ولێر کەسێک خوشک‌و زاواکەی خۆی کوشتوەو کێشەکەش پەیوەستە به‌پرسى ژن‌و ژنخوازیه‌وه.
باوكى كوڕه كوژراوه‌كه به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاند، "کێشەکە هی ساڵێک بەر لەئێستایەو به‌هۆى ژن‌و ژنخوازیه‌وه كێشه‌یه‌ك دروستبوو، دواتر به‌سوڵحى عه‌شایه‌رى به‌دیاریكراوى له13ى ڕه‌مه‌زانى ساڵى ڕابردوو كۆتاییمان به‌كێشه‌كه هێناو سێ كچى بنه‌ماڵه‌كه‌مان به‌ماڵى هاوسه‌رى كوڕه‌كه‌م دا".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌كه‌ى ته‌قه‌كانى كردووه، ئه‌وكاتیش ڕه‌زامه‌ند نه‌بووه به‌و هاوسه‌رگیرییه، له‌كاتێكدا، یه‌كێك له‌و كچانه‌ى له‌لایه‌ن ماڵى كوڕه كوژراوه‌كه‌وه پێیاندراوه، له‌ئێستادا هاوسه‌رى بكوژه‌كه‌یه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سەرلەبەیانى ڕۆژى سێشەممە 28ى 6ى 2022 لەڕوداوێکدا، لەکۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین له‌هەولێر، یەکێک لەخوێندكاره‌كانى بەشى یاسا بەچەک هێرشیكرده‌سه‌ر حەرەمى زانکۆ‌و لەئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاسا‌و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى هه‌مان ئه‌و زانکۆیه كوژران‌و یەکێک لەکارمەندانى زانكۆكه‌ش برینداربوو.
شارپرێس له‌ڕاپۆرتێكدا باس له‌وه‌ده‌كات، ساڵانێکی دورودرێژە هەموان هاواردەکەن چیدی با کوشتن‌و دەستدرێژیی‌و ئازاردانی یەکتر کۆتایی پێبێت، کەچی نەک کۆتایی پێنەهاتوە، بەڵکو ساڵ بەساڵ‌و ڕۆژ بەڕۆژ دیاردەکە زیاتر دەبێت‌و خەریکە دەبێتە مۆتەکەی کۆتاییهێنان بەئارامی دەرونی تاکی کورد.
هه‌روه‌ك دەمێکە ڕۆشنبیران‌و میدیا‌و یاساناسان‌و چالاکان دەڵێن، دەسەڵات کەمتەرخەمەو دەبێت بەجدی بێتەسەرخەت‌و کۆتایی بەدیاردەکە بهێنێت، بەڵام خەمساردی حکومەت‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەک دیاردەکەی سنوردارنەکردوە، بەڵکو وایکردوە هەموو سنورەکان ببەزێنێت‌و ئاشتی کۆمەڵایەتی بخاتە ژێر هەڕەشەی جدییەوە.
ش.هـ