بەپێچەوانەى لێدوان و بریارەکانى حکومەت نرخى بەنزین بەرز دەبێتەوە

کوردستان

30/06/2022‌ 1275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێچەوانەى لێدوان و بریارەکانى بەرپرسانى حکومەتی هەرێم جارێکى دیکە نرخى بەنزین بەرز دەبێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکى دیکە نرخى بەنزین بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی و نرخى یەک لیتر بەنزینى سوپەر گەیشتە ١٤٥٠ دینارو بەنزینی موحسن 1375 دینار.

هەروەها نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ 1350 دینار، بەوەش هەرسێ جۆرەکەی ٢٥ بۆ ٥٠ دیناری چووەتە سەر. 

لەماوەى رابردوودا نرخی بەنزین بەشێوەیەکى خێر نرخى بەنزین بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی، دواتر حکومەت چەند بریارێکى دەرکرد بۆ دابەزاندنى نرخی بەنزین و چەند باجێکى لەسەر هێنانى بەنزین هەڵگرت، بەڵام ئەو بڕیارانە کاریگەریان لەسەر دابەزینى نرخەکەى نەبوو.

س.هـ