ئەمریکاو چین و روسیا جەنگی جیهانى سارد نزیکتر دەکەنەوە

جیهان

01/07/2022‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا تیشك دەخاتەسەر دۆخێك کە ئێستا جیهان کەوتووەتە ناوی و بە دۆخی جەنگی جیهانیی سارد وەسفیدەکات.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن مایکڵ هیرش گەورە ڕیپۆرتەری گۆڤاری فۆرین پۆڵسیەوە ئامادەکراوە و بە وتارێکی وینستۆن چەرچڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەسەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم دەستپێدەکات کاتێک وتی "تارماییە مەترسیدارەکە بەڕێوەیە" لە پاش کۆتایهاتنی ئەو جەنگەش دەرکەوت مەبەستی چەرچڵ لە تارماییەکە، جەنگی سارد بوو لەنێوان زۆرێک لە وڵاتانی جیهان.

مایکڵ هیرش دەڵێت، هاتنە پێشەوەی ڕووسیا و چین لە جەنگی ئۆکرانیا بژاردەی جەنگی ساردی خستوەتە بەردەست واشنتۆن، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەژموونی ئەو دوو وڵاتە، بەو پێیەی واشنتۆن ناتوانێت ڕاستەوخۆ لەگەڵیاندا بچێتە جەنگەوە.

ماکس بریجمان، بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەوروپا لە ناوەندی توێژینەوە و ستراتیژیی نێودەوڵەتی پێیوایە، ناتۆ جیهانی بەرەو جەنگی سارد بردووە، ئێستا جگە لەوەی وڵاتانی ئاسیا هاتوونەتە ئەم جەنگە ساردەوە، وڵاتانی دیموکراتیی وەک ژاپۆن و ئوسترالیا و کۆریای باشووریش بەشدارن.

فیلیپ زیلیکۆ، گەورە بەرپرسی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرکردایەتی جۆرج بووش زەنگێکی مەترسیدارتر لێدەدات و پێیوایە کە جیهان پێویستی بە سیستمێکی دیکەی بەڕێوەبردن هەیە.

ئەو ئاماژە بەوەش دەکات کە سیستمی سەرمایەداری تا ساتەوەختی هێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق بێ کێشە بوو، بەڵام لەو ساتەوە بەهاکانی لەدەست دەدات.