گەورەترین شۆکی ئابوریی ڕووی لەتورکیا کرد

جیهان

04/07/2022‌ 1905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ دووشەممە گەورەترین هەڵاوسانی ئابوریی لەتورکیا تۆمارکرا کە لەماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە.


بۆرسەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، هەڵاوسان لەتورکیا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی کە 78%ە بەوەش لەماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا هەڵاوسانی لەوشێوەیە ڕووینەداوە.

بۆرسەی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، جەنگی ئۆکرانیاو ڕوسیا هۆکاری بەرزبوونەوەی هەڵاوسانە لەتورکیا.

ناسەقامگیریی دۆخی سیاسی تورکیا هۆکارە بۆ پاشەکشێی ئابوریی تورکیاو بەردەوام دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.