شارپرێس:
بەگوێرەی بابەتێکی گۆڤاری زانستیی "نەیچەر"، زاناکانی پەیمانگای پزیشکیی هاری پێرکنز لەڕۆژئاوای ئوسترالیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، یپێکهاتەیەک لەناو هەنگویندا هەیە کە دەتوانێت لەماوەی 60 خولەکەدا خانەکانی شێرپەنجەی مەمک لەناوبەرێت.
زانا ئوسترالییەکان باسیان لەوەکردووە، هەنگوینی زیاتر لە300 هەنگو شەهەنگیان لەدژی دوو جۆر شێرپەنجەی مەمک تاقیکردەوە کەئەوانیش بریتین لەسیانەی نێگەتیڤو وەرگری فاکتەری گەشەی سەر پێستی مرۆڤ2 (HER2).
ئەوەش باسكراوه، لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە پێکهاتەیەکی ناو هەنگوین کە پێیدەوترێت "میلیتین" لەماوەی تەنها کاتژمێرێکدا دەتوانێت خانەکانی شێرپەنجەی مەمک لەناوبەرێت، بێئەوەی هیچ زیانێکیش بۆ خانە ساغەکان هەبێت.
میلیتین پێکهاتەیەکی کارای هەنگوینە، پیپتایدێک کە26 ترشی ئامینەی بەئەرێنی بارکراوە لەخۆ دەگرێت.
توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەم پێکهاتەیه توانای ئەوەی هەیە خانە شێرپەنجەییەکان بکاتە ئامانج، دەشڵێن، کاتێک لەگەڵ دەرمانی چارەسەری کیمیاییدا بەکاردەهێنرێت، مێلیتینیارمەتیی دروستبوونی کونیلەکانی پەردەی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات، کە ڕەنگە ڕێگەبدات چارەسەرەکان باشتر بچنە ناو خانە شێرپەنجەییەکانەوە.
لەوبارەیەوە ماریلێنا تاورۆ خانمە توێژەری بواری شێرپەنجەی مەمک لەسەنتەری شێرپەنجەی مۆفیت لەئەمریکا وتویەتی:"هەرچەندە ئەم دۆزینەوە سەرنجڕاکێشە، بەڵام پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە بکرێت پێش ئەوەی وەک چارەسەرێکی بەردەوام بەکاربهێنرێت".
و: ئاکۆ ئاڵی