ئامینە کاکە باوە: وەزیری دەرەوەی سویدم لە مەترسییەکی ئەردۆغان ئاگادار کردەوە

کوردستان

04/07/2022‌ 1783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامینە کاکەباوە، ئەندامی پەرلەمانی سوید رایدەگەیەنێت کە ئەو تەنها تاکە ئەندامێکی پەرلەمانی سویدە کە، ئەوەی دەیڵێت ئەوەیە کە 349 ئەندامی دیکەی پەرلەمان دەیانتوانی چەند مانگێك لەمەوپێش بیڵێن.

ئامینە کاکەباوە لە فەیسبووکی خۆی ئەمڕۆ دووشەممە نوسیویەتی، "ئەمڕۆ ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سویدم لەبەردەم لیژنەی دەستوور ئاگادارکردەوە لەوەی ئەم ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کراوە لە سێ ڕووەوە کێشەی تێدایە".

ئامینە کاکەباوە ئاماژە بەوە دەکات، "ئەوەی پەیوەستە بە فرۆشتنی چەکەوە، سوید چەک بە وڵاتێک دەفرۆشێت کە ئەو پێوەرە دیموکراسییانەی تێدا نییە کە لە یاسای هەناردەی چەکی سویددا هاتوون".

دەشڵێت "لەگەڵ ئەمانەشدا ڕێککەوتنەکە زۆر بابەتی نیگەرانکەریان تێدایە کە پێویستە دادگاکان ڕەچاوی زانیارییەکانی دەزگای خزمەتگوزاری ئاسایشی تورکیا بکەن و ئاماژە بەو ڕێکخراوانە دەکات کە تیرۆرست نین و لەلایەن تورکیاوە لە دەرەوە بە هەڕەشەی ئەمنی پۆلێنکراون"