شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى كچه مۆدێله‌كانه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و وته‌بێژى حكومه‌تیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕێز له‌هه‌رپیشه‌یه‌ك ده‌گرین له‌چوارچێوه‌ى یاسا كارپێكراوه‌كان"، ده‌شڵێت:"هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر كارى مۆدێل له‌هه‌رێم نانێردرێته‌وه وڵاتى خۆى".
د.جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم به‌میدیاى نزیك له‌پارتى وتووه، "هه‌رپیشه‌یه‌ك به‌پێى یاسا كارپێكراوه‌كان بێت، ئێمه ڕێزى لێده‌گرین".
ده‌شڵێت:"له‌كوردستان یاساى ڕێكخستنى كارى سۆشیال میدیا نییه، به‌ڵام یاساى سزاكان هه‌یه‌و ڕێگه به‌كارى نایاسایی ناده‌ن".
وته‌بێژى حكومه‌ت باس له‌كچه مۆدێله‌كان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر كارى مۆدێل ڕه‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌ى نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێگه‌ش ناده‌ین كارێك بكه‌ن شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگه تێكبدرێت".
وته‌كانى وته‌بێژى حكومه‌ت له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆیه‌ك به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كارى مۆدێلى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوى قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئ.ق