شارپرێس:
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى نشینگه‌ى سلێمانى ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى ده‌ستبه‌كاربێت، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى باڵا كه پله سه‌ربازیه‌كه‌یان له‌به‌ڕێوه‌به‌رى نوێ باڵاتر بووه، گواستراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بەڕێوەبەرایه‌تى نشینگەی سلێمانی، ئه‌مڕۆ بەئامادەبونی دابان شه‌ده‌ڵه نوێنەری قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەمەراسیمێكدا بەڕێوەبەری نوێی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بەوەكالەت كه مقه‌ده‌م (ڕه‌ئوف مالك موزه‌فه‌ر)ه دەستبەكاربوو.
پێشتر عه‌مید ساڵح عوسمان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رى نشینگه‌ى سلێمانى بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى ئاڵوگۆڕ به‌و پۆسته‌وه كرا‌و له‌شوێنى ئه‌و، مقه‌ده‌م ڕه‌ئوف ده‌ستنیشانكرا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، چوار ئه‌فسه‌رى باڵا كه ناوه‌كانیان لاى شارپرێس پارێزراوه‌و دوانیان عه‌قیدو دوانه‌كه‌ى دیكه‌ش عه‌میدن له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نشینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى گواستراونه‌ته‌وه‌و له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه نه‌هێڵدراون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هۆكارى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله باڵایانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى نشینگه پله‌كه‌ى مقه‌ده‌مه‌و ناكرێت كه‌سى پله باڵاتر له‌ڕوى سه‌ربازییه‌وه له‌ژێر ده‌ستى ئه‌ودابن، هه‌ربۆیه به‌بڕیارێك گواستنه‌وه‌یان بۆكراوه‌و له‌نشینگه‌ى سلێمانى نه‌هێڵدراون.
ش.هـ