شارپرێس:
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوادەكات بەپەلە 62 بەركەوتووی چەكی كیمیاوی هەڵبجە بۆ نەشتەرگەری رەوانەی ئێران بكرێن.
د.سامان بەرزنجی لە نوسراوێكدا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا دەكات 62 بەركەوتوووی چەكی كیمیاوی بەپەلە رەوانەی وڵاتی ئێران بكرێن بۆ نەشتەرگەری چاو.
بەپێی نوسراوەكەی وەزیری تەندروستی ئەو كەسانە پێویستیان بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە تا بینای چاویان لەدەستنەدەن.
هاوکات هەر بەپێی نوسراوەكە ناردنە دەرەوەی ئەو 62 نەخۆشە بڕی 262 ملیۆن دیناری پێویستە.