چۆن ده‌زانى شوتی سورو شیرین هەڵبژێرى؟

هەمەڕەنگ

19/07/2022‌ 978 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کاتێک شوتی دەکڕین دەمانەوێت شووتییەکی سوورو تام شیرین هەڵبژیرین، بەڵام بەگشتیی زۆرینەی خەڵک بەتەواوی ناتوانن بزانین ئەو شوتییەی هەڵیدەبژێرین ناوەکەی چۆنە، بەڵام چەند تەکنیکێک هەیە لەڕێگایەوەکە لەهەڵبژاردنی شوتییەکی دڵخوازی خۆمان هاوکارییمان دەکات.

یەکێک لەڕێگا کاریگەرەکانی ناسینەوەی شووتییەکی باش بریتییە لەسەیرکردنی ژێری شووتییەکە، لەو شوێنەی کە شووتییەکە بەزەوییەوە بووەو لێکراوەتەوە، گەر شووتییەکە جۆرێکی باشبوو، ئەوا ژێرەکەی دەبێت زەرد بێت، بەڵام گەر ژێرەکەی سەوزیان سپی بوو، ئەوا واتای وایە شووتییەکە زووتر لەکاتی خۆی لێکراوەتەوەو ئەگەری هەیە بەباشی پێنەگەیشتبێت.

یەکێكی تر لەڕێگاکان بریتییە لەبەرزکردنەوەی شووتییەکە بۆ هەستکردن بەقورسییەکەی. شووتی ئاسایی لەسەدا 92ی لەئاو پێکهاتووە، بۆیە دەبێت کێشەکەی لەچاو قەبارەکەی قورستر دیاربێت.

لەپاڵ ئەو ڕێگایانەی سەرەوە، هەندێک کەس پێداکێشان بەشووتییەکەدا بەکاردەهێنن بۆ تاقیکردنەوەی شووتییەکە، کە بەقسەی  ئەوکەسانە، دەبێت شووتی جۆری باش زرینگانەوە یان دەنگێکی بەتاڵی لێوە بێت، لەکاتێکدا شووتی جۆری خراپ دەنگێکی ڕەق‌و توندی لێوە دێت.

و: ئاکۆ ئاڵی