شارپرێس:
له‌به‌رده‌م ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌هه‌ولێر خۆپیشاندانه‌و خۆپیشانده‌ران پێكهاتون له‌و خاوه‌ن بڕوانامانه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا كه له ده‌ره‌وه‌ى وولات له‌سه‌ر خه‌رجى خۆیان خوێندویانه‌و حكومه‌ت به‌ڵێنى خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى پێداون و بۆى خه‌رج نه‌كردوون.
به‌شێك له‌به‌شداربوانى گردبونه‌وه‌كه به په‌یامنێرى شارپرێسیان ڕاگه‌یاند، له‌دواى راگه‌یاندنى پرۆگرامى تواناسازى ژماره‌یه‌ك له خوازیارانى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا ڕویان له ووڵاتانى ده‌ره‌وه‌كرد به‌مه‌به‌ستى خوێندن و له‌ساڵى 2013 حكومه‌ت به‌ڵێنى پێدان شایسته‌كانیان خه‌رج بكات، به‌ڵام تا ئێستا شایسته‌كانیان خه‌رج نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، ژماره‌یه‌كى كه‌میان پێشتر شایسته داراییه‌كانیان بۆخه‌رجكراوه‌و نزیكه‌ى 700 خاوه‌ن بڕوانامه‌یان له‌ساڵى 2013وه چاوه‌روانى خه‌رجكردنى شایسته‌كانیانن.
هه‌ر ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن بڕوانامه‌كانى ماسته‌رو دكتۆرا داوایانكرد، ئه‌وانه‌ى له‌كاتى نه‌بونى مووچه خوێندویانه یان مۆڵه‌تى خوێندنیان وه‌رنه‌گرتوه حكومه‌ت دان به‌بڕوانامه‌كانیان نانێت بڕوانامه‌كانیان بۆ هه‌ژمار بكرێت.
ئ.ق