شارپرێس:
گۆڕانخوازانى شارى هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ى سزادان‌و وازهێنان ئاراسته‌ى به‌رپرسانى باڵاى گۆڕان‌و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ربێت‌و كه‌مال موسلیم له‌پۆستى وه‌زیرى بازرگانى‌و پیشه‌سازیی حكومه‌تى هه‌رێم دوورنه‌خاته‌وه، شارپرێس له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى كه‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى‌و پیشه‌سازیی دروستبووه‌و هۆشدارییه‌كى توند به‌بزوتنه‌وه‌كه دراوه له‌ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زیره له‌پۆسته‌كه‌یدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ شارپرێسى ڕونكرده‌وه، "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دانانى وه‌زیره‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له‌سه‌ر دانانى كه‌مال موسلیم هه‌بوو له‌و پۆسته‌دا، به‌ڵام خودى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕوبه‌ڕوى ناڕه‌زاییه‌كان بۆوه‌و به‌بڕیار له‌و پۆسته‌دا داینا".
شارپرێس زانیویه‌تى، له‌ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه‌مال موسلیم له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نه‌ماوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى داواى مۆڵه‌تى (3 بۆ 6) مانگى كردووه به‌مه‌به‌ستى چونه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، بۆ چاره‌سه‌رى پزیشكى.
شارپرێس زانیاریی ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتووه، كه‌مال موسلیم له‌چه‌ند شوێنێك باسى له‌وه‌كردووه، "چیدیكه تاقه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى نه‌ماوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، چه‌ندین ڕاپۆرت بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دژى وه‌زیره‌كه‌ى به‌رزكراوه‌ته‌وه كه ئاماژه ده‌كه‌ن به‌تێوه‌گلانى له‌گه‌نده‌ڵى گه‌وره، وه‌ك پاره وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر مۆڵه‌تدان به‌كۆمپانیاكان بۆ كاركردن.
هاوكات ئه‌وه‌ش باسكراوه، كه كه‌مال موسلیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار بۆ گۆڕانخوازان ناكات‌و داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێناكات، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ردا كار بۆ خه‌ڵكانى سه‌ر به‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، لیژنه‌ى ئاماده‌كاریی كۆنفرانسه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه سه‌ردانى پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌كه‌ن، كاتێك چونه‌ته شارى هه‌ولێر، ڕاسته‌وخۆ به‌لیژنه‌كه‌و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى وتراوه، ئه‌گه‌ر كه‌مال موسلیم له‌پۆسته‌كه‌ى دورنه‌خرێته‌وه، هه‌ڵوێستى توند نیشانده‌ده‌ین‌و ئه‌وانه‌شى وه‌كو گۆڕان له‌هه‌ولێر ماوینه‌ته‌وه سزایه‌كى توندترتان ده‌ده‌ین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌و ڕوداوانه كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت به‌شارپرێسى وت:"كه‌مال موسلیم دواى وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت، وتویه‌تى، كوڕه‌كه‌م له‌به‌ریتانیا ده‌خوێنێ یه‌ك دوو مانگێك له‌گه‌ڵى ده‌بم تاوه‌كو به‌ته‌واوى له‌خوێندنى ئه‌و وڵاته ڕادێت، چونكه شاره‌زای ئه‌و وڵاته نییه، ئینجا ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان، دواى گه‌ڕانه‌وه‌شم ده‌چمه ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى، بۆیه كاتم ده‌وێت تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
ئێستا له‌شوێنى كه‌مال موسلیم، كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاره‌و كاروباره‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى‌و پیشه‌سازیی ڕایی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بۆ شارپرێس باس له‌وه‌ده‌كات، "ده‌بوو له‌كاتى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى كه‌مال موسلیم، وه‌زیره‌كانى كشتوكاڵ‌و یان پلاندانان به‌وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌یان وه‌ربگرتایه، نه‌ك وه‌زیرى كار".
ئه‌وه‌ش زانراوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌سێك وه‌ك كاندید بۆ پۆستى وه‌زیرى بازرگانى‌و پیشه‌سازیی كاندید بكات تا ئه‌وكاته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنه‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه، چونكه له‌ئێستادا په‌رله‌مان له‌پشودایه‌و دانیشتنى ئاسایی به‌ڕێوه‌ناچێت.
كه‌مال موسلیم قه‌ره‌نى له‌دایكبوى ساڵى 1967و وه‌زیرى بازرگانى‌و پیشه‌سازییه له‌كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم‌و به‌كالریۆسى هه‌یه له‌یاسا له‌ساڵى 2002 هاوكات به‌كالریۆسى هه‌یه له‌زانست به‌شى جیۆلۆجى ساڵى 1989، پێشتریش وه‌زیرى ئه‌وقاف‌و كاروبارى ئایینى بووه له‌كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌ت بۆ ماوه‌ى ساڵێك‌و سێ مانگ، جگه له‌كوردى شاره‌زایی هه‌یه له‌زمانى عه‌ره‌بى‌و ئینگلیزى نیشته‌جێى شارى هه‌ولێره.
