شارپرێس:
زانا ئەمریکیەکان لەقوڵایی 1700 مەتری ژێر زەریای ئەتڵەسییدا چەندین کونی نامۆو نەناسراوییان دۆزیوەتەوە کە بەشێوەی هێڵێکی ڕاست درێژبوونەتەوە، هۆکاری دروستبونی كونهكانیش کونانەش هێشتا نەزانراوەو زاناکانی توشی سەرسوڕمان کردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ئیدارەی نیشتیمانی زەریاو بەرگەهەوا لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆزینەوەکە لەئەنجامی گەشتێکی ئیدارەکەیان بووە بۆ ژێر زەریای ئەتڵەسیی کە بەشێکە لەزنجیرەیەک دۆزینەوەی تری ئۆقیانووسەکان کە بریتین لەنەخشەکێشان، هەروەها بەکارهێنانی گالیسكهیهك کە لەدوورەوە کاردەکات بۆ باشتر تێگەیشتن لەناوچەقوڵە ئاوییەکانی دەریاو زەریاکان.
ئیدارەی نیشتیمانیی زەریاو بەرگەهەوای ئەمریکا وتویەتی:"هێشتا نازانین ئەو کونو هێڵانە چینو چۆن دروستبون، بۆئەوەش داوامان لەکەسانی پسپۆڕ کردووە لەدۆزینەوەی ئەو نهێنییە هاوکارییمان بکەن".
باسیان لەوەشکردووە، پێشتر شتی لەوشێوەیەیان دۆزیوەتەوە کە دەستکردی مرۆڤ بووە، بەڵام ئەوە جیاوازەو هۆکاری دروستبونەکەی ناڕونە.
و: ئاکۆ ئاڵی