شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له‌دواى كوژرانى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ڕابه‌رى قاعیده، زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چوار مانگه زانیاریی وردیان ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر شوێنى مانه‌وه‌یی‌و جموجوڵه‌كانى، ده‌شڵێت:"له‌و باڵكۆنه‌ى پشوى تیا ده‌دات له‌كابوڵ، هه‌ر له‌و شوێنه‌دا لێیدراو كوژرا".
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا كه نه‌یوستیووه ناوى ئاشكرابكرێت به‌ڕۆیته‌رزى وتووه، "زەواهیری چەند ساڵێکە خۆی حەشارداوەو ئۆپەراسیۆنەکان بۆ دۆزینەوەو کوشتنی دەرەنجامی کارێکی "بەئارام‌و بەردەوامی" کۆمەڵگەی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر‌و هەواڵگریی بووە".
وێنه‌ى ئه‌و خانوه‌ى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری تێیدا كوژرا كه ده‌كه‌وێته ناوى شیرپور له‌شارى كابوڵ
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه وتویه‌تى:"هەتاوەکو پێشئەوەی ئەمریکا کوژرانی زەواهیری ڕابگەیەنێت، دەوترا زەواهیری لەناوچە خێڵاوییەکانی پاکستان یاخود لەناو ئەفغانستاندا خۆی حەشارداوە".
بەرپرسەی ئەمریكیه‌كه باسی لەوردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە کردوه‌و ده‌ڵێت:"ساڵانێکە ئەمریکا ئاگاداری ئەو تۆڕەیە کە پێیوایە پشتیوانی لەزەواهیری کردوە، لەماوەی ساڵی ڕابردوشداو دوابەدوای کشانەوەی ئەمریکا لەئەفغانستان، بەرپرسەکان چاودێریی ئاماژەکانیان کردوە لەسەر بوونی قاعیدە لەو وڵاتەدا".
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه، "بەرپرسانی هەواڵگریی ئه‌مریكا لەمساڵدا بۆیان دەرکەوت کە خێزانەکەی زەواهیری، واته هاوسەرەکەیی‌و کچەکەی، چونه‌ته ماڵێکی پارێزراو لەکابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستان‌و دواتر سه‌رچاوه‌كانمان زەواهیرییان لەوێ ناسیوەتەوە".
ئاماژه‌ى به‌قسه‌یه‌كى ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا كردووه كه بەجۆ بایدنی وتوه، "لەچەند مانگێکدا بەرپرسانی هەواڵگری متمانەیەکی زیاترییان لادروست بووە لەسەرئەوەی بەڕاستی زەواهیرییان لەماڵە پارێزراوەکەی کابوڵدا ناسیوەتەوە، هەروەها لەسەرەتای مانگی چوارەوە دەستیانکردووە بەپێدانی زانیارییەکان بەبەرپرسانی ئەمریکا".
ئه‌وه‌شى گێڕاوه‌ته‌وه، "توانیمان لەڕێی کۆمەڵێک سەرچاوەی سەربەخۆی زانیارییەوە شێوازی ژیانی بزانین‌و تیمى ئۆپەراسیۆنەکەی لێ ئاگادار بکەینەوە".
ئه‌وه‌شى باسكردووه، "جارێکیان زەواهیری گەیشتۆتە ماڵە پارێزراوەکەی له‌کابوڵ، دواتر بەرپرسەکان ئاگاداری ئەوەنەبوون ماڵەکەی جێهێشتبێت، چەندجارێکیش لەباڵكۆنه‌كه‌ى ماڵەکەیدا بینیویانە، دواجاریش هەر لەو باڵكۆنه‌دا لێیدراوه‌و کوژراوه".
ده‌شڵێت:"بەرپرسەکان لێکۆڵینەوەیان لەپێکهاتەو بونیاد‌و سروشتی ماڵە پارێزراوەکە کردووەو بەوردی لێکۆڵینەوەیان لەدانیشتوانەکەی کردووە بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بەنهێنی‌و بەبێ زیانگەیاندن بەبونیادی بیناکە، ئۆپەراسیۆنێک بۆ کوشتنی زەواهیری ئەنجامبدرێت، هەروەها بۆ ئەوەی مەترسییەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی‌و خێزانەکەی زەواهیریش کەمبکاتەوە".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا وتویه‌تى:"لەم چەند هەفتەیەی ڕابردودا سەرۆکى ئه‌مریكا چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕاوێژکارە سەرەکی‌و ئەندامانی کابینەکەیدا کردوە تاوەکو بەوردی لێکۆڵینەوە لەزانیارییە هەواڵگرییەکان بکەن‌و هەڵسەنگاندنێک بکەن بۆ گرتنەبەری باشترین ڕێگە".
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"دواتر گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ى لە 1ی مانگی حەوتدا بایدن لەکۆشکی سپی لەلایەن ئەندامانی کابینەکەیەوە پێشنیازی ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کراوە، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ویلیان بێرنس بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا بەشداریی لەکۆبوونەوەکەدا کردووە".
زیاتر وتى:" بایدن پرسیاری وردی سەبارەت بەو شتانە کردووە کە دەیزانین‌و چۆنیش زانیومانە، هەروەها لەنزیکەوە شیکاری بۆ ماڵە پارێزراوەکە کردووە كه نابێت جگه له‌زه‌واهیرى هیچ كه‌سێكى دیكه‌و ته‌نانه‌ت بیناكه‌ش نابێت زیانى پێبگات".
ئه‌وه‌شى وت:"بایدن پرسیاری سەبارەت بەڕووناکی‌و کەش‌و پێکهاتەی خانووەکە کردووە، هەروەها پرسیاری سەبارەت بەو فاکتەرانە کردووە کە دەکرێت کاریگەرییان لەسەر سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە هەبێت، داوای شیکارییەکیشی کرد بۆ ئەگەری لێکەوتەکانی ئەنجامدانی هێرش لەکابوڵ".
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ى بایدن، به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه، "ڕاوێژكاره‌كان بازنەیەکی نزیکی پارێزەرانی باڵای نێو دەزگاکە شیکارییان بۆ ئەو زانیارییانە کرد‌و ئەوەیان پشتڕاستکرده‌وه کە زەواهیری ئامانجێکی یاساییە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی سەرکردایەتیکردنی قاعیدەوە".
له‌باره‌ى دوا بڕیاریش، به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێت:"لە25ی مانگی حەوتدا بایدن کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی کابینەکەو ڕاوێژکارەکانیدا کرد تاوەکو دوایین زانیاریی بدەنێ‌و تاووتوێی کۆمەڵێک بابەت بکەن، لەوانەش کوشتنی زەواهیری چۆن کاردەکاتەسەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیباندا، دواتر بایدن فەرمانیکرد هێرشێکی ئاسمانی وردی تایبەتمەند ئەنجامبدرێت، بەمەرجێک کە مەترسییەکانی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی کەمبکاتەوە".
وتیشی:"لەکۆتاییدا هێرشەکە لەڕێگه‌ی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوەو بەموشەکی هێڵفایەر لە30ی مانگی حەوتدا ئەنجامدراو زه‌واهیرى له‌ناوبرا".
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ 2ى 8ى 2022، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى وتارێكى دورودرێژه‌وه ورده‌كارییه‌كانى كوشتنى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریى ڕێبه‌رى قاعیده‌ى له‌ناو ئه‌فغانستان ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌وڵى ده‌دا خێزانه‌كه‌ى ببینێت، به‌ڵام له‌ناومان برد"، لەدوای کوژرانی ئوسامە بن لادن، له‌ناوبردنى زه‌واهیرى گەورەترین لێدانە لەگروپەکى تیرۆریستى قاعیده.
ش.هـ