حکومەتی عێراق ڕێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت

عیراق

03/08/2022‌ 1028 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، کارکردن بۆ پڕۆژەی بایۆمەتری فەرمانبەران بەرەو کۆتایی دەچێت و هەر فەرمانبەرێکیش ڕێژەیەک لە موچەکەی دەبڕدرێت.

لەبارەی ئەو پڕۆژەیەوە عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار فەرمانبەر لەنێو سیستمی بایۆمەتری تۆمارکراون.

هاوکات ڕێژەی لەسەدا یەک لە موچەی هەر فەرمانبەرێکی عێراق دەبڕدرێت کاتێک داخڵی نێو سیستمەکە دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان وتیشی، کاتێک فەرمانبەر پلە بەرزکردنەوەی بۆ دەکرێت بەهەمانشێوە لەسەدا یەک لە موچەکەی دەبڕدرێت.