شارپرێس:
نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه له‌دابه‌زین و ئه‌مڕۆ دابه‌زینێکى گه‌وره‌ى تۆماركرد‌و ئێستاش یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ته‌كساس به 87.97 سه‌نت و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 93،83 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت.
نرخى نه‌وتى خاو ئه‌مرۆ زیاتر له 3% به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداو به‌به‌راورد به‌سه‌ره‌تاى هه‌فته زیاتر له 6% به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه‌و له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێن له‌سه‌رو 100 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێ,ه‌كراو ئێستا دابه‌زیوه بۆ كه‌متر له 94 دۆلار بۆ نه‌وتى برێنت و بۆ كه‌متر له 88 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ته‌كساس.
گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكاو چین و زۆرى عه‌مباركردنى نه‌وت له كۆگاكانى ئه‌مریكاو زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لایه‌ن به‌شێک له‌وڵاته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به‌هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهان داده‌نرێت.
ئ.ق