لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نهێنییەکی سەیر لەبارەی هەستی بینینی سەگەوە ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ

05/08/2022‌ 675 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە رەنگە سەگ توانای بینینی لەڕێگای لووتەوە هەبێت، بەوپێیەی پزیشکانی ڤێتەرنەریی جەختیان لەوەکردۆتەوە کە بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی ئەنجامیاندا بۆیان دەرکەوتووە کە سەگی نابینا لەکاتی رۆیشتندا بەشێوەیەکی تەواو سرووشتیی مامەڵە دەکات و بەهۆی لووتییەوە خۆی لە کێشان بە شتەکان دەپارێزێت.

بەگوێرەی بابەتێک لە لە پێگەی "سکی نیوز"ی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، تیمێک لە پزیشکانی ڤێتەرنەری سەر بە زانکۆی کۆرنێل لە نویۆرک ئاشکرایان کردووە کە لەناو مێشکی سەگدا هەستی بۆنکردن و بینین بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەیەکەوە بەستراونەتەوە، ئەمەش ئەم پەیوەندییە لەهیچکام لە ئاژەڵەکانی تردا نییە.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا نووسیویانە کە هەموو پشکنینەکان بوونی "رێڕەوێک"یان لە نێوان ناوچەی پرۆسێسی بینینی مێشک و گۆپکەی بۆنکردندا ئاشکرا کردووە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم ڕێگایە ئەو بەشەی مێشکیش دەگرێتەوە کە بەرپرسیارە لە وەڵامدانەوەی ڕەفتار و سۆزداری.

تیمی ئەم توێژینەوەیە پشتڕاستیان کردەوە کە ئەم ئەنجامانە ئاماژەن بۆ ئەوەی هەستەکانی بۆنکردن و بینین لە سەگدا بە جۆرێک لە جۆرەکان تەواوکەری یەکترن، واتە لەوانەیە هەستی بۆنکردنیان بەکاربهێنن بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو شتانەی کە نایبینن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ئەم بابەتە بە تایبەتی کاتێک گرنگە ئەگەر هات و سەگەکان تووشی کێشەی بینین بوون یان ئەگەر بێت و ئەو هەستە بە تەواوی لەدەست بدرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە