شارپرێس
وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم ئاشکرایکرد، ھاوپەیمانان
یەکگرتنەوەی پێشمەرگەیان کردووە بەمەرجی پشتیوانییەکانیان، ئەگەر پرۆسەی چاکسازی بەباشی
نەڕوات کاریگەری لەسەر ھاوکارییەکان دەبێت و جەختیشیكردەوە، داعش مەترسی گەورەن بۆ سەر ھەرێم.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە سەردانی وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ واشنتۆن کرد
و ڕایگەیاند، چاکسازی لە ناوپێشمەرگە لە پێشینەی کارەکانە و ھاوپەیمانان پێداگری زۆر دەکەن کە ھێزی پێشمەرگە
ھێزێکی رێکخراو بێت و دەستوەردانی حزبی تیادا کەمبکرێتەوە.
وتیشی: ھاوپەیمانان لەبەرامبەر بەرەوپێشچوونی
ڕێکخستنی پێشمەرگە ھاوکاریی و پشتیوانییەکان زیاددەکەن، ئەگەر پرۆسەی چاکسازی بەباشی
نەڕواتە پێشەوە کاریگەری لەسەر ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان دەبێت و یەکگرتەنەوەی پێشمەرگەشیان
کردووە بە مەرجی ھاوکارییەکانیان.
ئاشكرایشیكرد، ئەمریکا فشاری لە حکومەتی عێراق کردووە
بۆ ئەوەی لیوا ھاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بچنە ئەو ناوچانەی بۆشایی
ئەمنیی تێدایە.
وەزیری پێشمەرگە نەیشاردەوە، ھەتا ئێستا
مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ھەرێمی كوردستان مەترسی گەورەن.
س.س