شارپرێس:
ئەمیندارى گشتیى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان سهبارهت بهگۆڕینی ڕەگەزی نێرینە بۆ مێینە یان بەپێچەوانەوە فەتوایهك بڵاودهكاتهوهو تهئكیددهكاتهوه، "تهنها بۆ ئهوانهى جوت ڕهگهزن ئاساییه، دهشڵێت:"كەسێك بیەوێت خۆی بگۆڕێ بۆ ڕەگەزێكی تر ئەوەش وەك حەزێكو هاوشێوەكانی، ئەوا لەم حاڵەتەدا گومانی تێدانییە ئەوكارە دەچێتە ناو پرۆسەی گۆڕینی دروستكراوی خواو دژە لەگەڵ شەریعەتدا".
پرۆفیسۆر د.عهلی قەرەداغی ئەمیندارى گشتى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمانو هاوكات سەرۆکى ڕێکخراوى ڕابیتەى مرۆیى لهفهتوایهكدا دهڵێت:"دەربارەی گۆڕینی ڕەگەزی نێرینە بۆ مێینە یان بەپێچەوانەوە، پرسیارێكم لەیەكێك لەپسپۆڕانی نەشتەرگەری جوانكارییو چاككردنو سوتاندن لەوڵاتی میسرەوە پێگەیشتووە".
عهلى قهرهداغى باس لهوهدهكات، "ئەوەی من لەم بوارەدا دەربارەی پێكهاتەی نێرەموك، لەڕێگهی لێكۆڵینەوە لەقورئانی پیرۆزو سوننەتی شكۆمەندەوە پێیگەیشتووم، ئەوهیه، هەر مرۆڤێك، بەڵكو هەر شتێكی تریش، تەنها لەسەر ژیانی جوت بەرپا دەبێت، ئەویش نێرو مێیە، یان سارد (سالب)و گەرم (موجب) دامەزراوە".
ئهوهشى وتوه، "مرۆڤ سنورداركراوە لەم دوو ڕەگەزەدا واتە (نێرو مێ)، شتێك نییە بەناوی پێكهاتەی نێرەموك كە وەك ڕەگەزێكی سەربەخۆ بوونی هەبێت، بەڵكو شتی لەوجۆرە لەبەرئەنجامی كەموكوڕیو نەخۆشییەوە سەرهەڵدەدات".
بۆ ئهوهش دهڵێت:"ئەگەر پزیشكان گەیشتنە ئەو ئەنجامە كە كەسەكە لەحاڵەتی گومانو دوودڵیدا بێت لەنێوان نێرو مێینەدا، واتە پێكهاتەیەكی نێرەموكی بێت، بەپێی زاراوەی فیقهناسان ئەوا دەڕواننە حاڵەتی زۆرینەی ڕەگەزی تیایدا كە كامیان زاڵترە".
زیاتر لهوبارهیهوه نوسیویهتى:"ئەگەر زۆربەی هۆرمۆنەكانو نیشانەكان نیشانەی نێرینەیی بن، ئەوا بۆیان هەیە باری ئەوكەسە بگۆڕن بۆ نێرێكی تەواو، ئەگەریش زۆربەیان مێینەیی بن، بۆیان هەیە بیگۆڕن بۆ مێینە".
د.عهلى قهرهداغى جهختیكردۆتهوه، "بەڵام ئەگەر مرۆڤەكە سروشتی بوو، هەموو هۆرمۆنەكان یان نیشانەكان تیایدا نێر یان مێ بێت، ئەوا بەهیچ جۆر دروست نییە ئەو مرۆڤە بگۆڕدرێ بۆ ڕەگەزێكی تر".
سهبارهت بهگۆڕینی بەئەنقەستی حەزو هاوشێوەكانیشى قهرهداغى تهئكیددهكاتهوه، "كێشەكە لەئەمڕۆدا كێشەی پێكهاتەی نێرەموكی نییە وەك ئەوەی لای فیقهناسە پێشینەكانمان هاتووە، بەڵكو كەسەكە دەیەوێت خۆی بگۆڕێ بۆ ڕەگەزێكی تر ئەوەش وەك حەزێكو هاوشێوەكانی، ئەوا لەم حاڵەتەدا گومانی تێدانییە ئەوكارە دەچێتە ناو پرۆسەی گۆڕینی دروستكراوی خواوە، دژە لەگەڵ سروشتی ساغو سەلیمدا، لەگەڵ بنەما گشتییەكانو مەبەستە هەمووەكییەكانی شەریعەتدا".
بۆ ئهوهش زیاتر دهڵێت:"بەم پێیەش ئەوا ئەو گۆڕانە حەرامە، ئەنجامدانیشی لەلایەن پزیشكەوە ئەویش هەر حەرامە، نابێت كاری وای لا پەسەندبێتو بیكات".
ش.هـ