بەرشەلۆنە بە یارییەک یادی دامەزرێنەکەی دەکاتەوە

وەرزش

07/08/2022‌ 247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانی ئەمشەو رووبەرووی یانەى پوماسی مەکسیکی دەبێتەوە ئەوەش وەک یارییەکى دۆستانە.

یارییەکە لەسەر داوای بەرشەلۆنەیە کە لە ساڵیادی دامەزرێنەی یانەکەدا هەموو ساڵێک بانگهێشتى یانەیەک دەکات و یاری لەگەڵ دەکات بۆ ئەمشەویش یانەى پوماسی مەکسیکی هەڵبژاردوە.

یارییەکەى ئەمشەو بە چەند یاریزانێکى نوێوە بۆ هەردوو یانەکە تامێکى جیاواز تری دەبێت بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتى هێرشبەرە نوێیەکەی کە  رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵندییە کە یەکەم یاری دەبێت لەگەڵ یانەکەی.

لە یانەى بەرامبەریش ئەلڤیسی بەڕازیلییەکە ساڵانێکى زۆر لە یانەى بەرشەلۆنە یاری کردوەو ئەستێرەی ناوەندی ئەو یانەیە بووە، بەڵام ئێستا لە پۆماسی مەکسیکى یەکەم یاری خۆی دەکات.

ئەمە 57ـەمین جارە بەرشەلۆنە جامی گامپێر ئەنجام دەدات، کە لە ساڵی 1966ـەوە ساڵانە دەیکات و لە 56 جاری رابردوودا 44 جار نازناوەکەی بردووەتەوە و 12 نازناویشی لەدەستداوە.

س.هـ